From Wikipedia, the free encyclopedia
مێگان ئانا ڕەپینۆ (بە زمانی ئینگلیزی: Megan Rapinoe؛ لە دایکبووی ٥ی تەممووزی ١٩٨٥) یاریزانێکی ئەمریکییە کە یاری تۆپی پێ دەکات،[1] لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئۆئێل ڕیگن لە خوولی تۆپی پێی ژنانی ئەمریکا، هەروەها بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکای خانمان یاری دەکات. ئەو بە درێسی ژمارە ٢٢ لە هێڵی ناوەڕاستی باڵەکان یاری دەکات. ئەو لەگەڵ ئەلێکس مۆرگان بەیەکەوە کاپتنی هاوبەشن لە هەڵبژاردەی ئەمریکا.[2][3]
مێگان ڕەپینۆ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Megan Rapinoe | |
لەدایکبوون | Redding، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٥ی تەممووزی ١٩٨٥
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Sue Bird |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، entrepreneur |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half، ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
پەروەردە | University of Portland |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Seattle Reign FC |
ئارەزووی سێکسی | لێزبیەن |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | football at the 2012 Summer Olympics – women's tournament، football at the 2016 Summer Olympics – women's tournament، 2019 FIFA Women's World Cup، football at the 2020 Summer Olympics – women's tournament |
خول | Women's Professional Soccer، A-League Women، National Women's Soccer League |
جێناوی تایبەتی | L484 |
مێگان لە ساڵی ٢٠١٩، خەڵاتی باڵۆن دۆری خانمان و خەڵاتی باشترین یاریزانی ژنی لەلایەن فیفاوە پێدرا. ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بوونە براوەی مێدالیای زێڕ لە ئۆلەمپیادی ٢٠١٢ هەروەها جامی جیهانیی فیفا بۆ ژنان لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٩.
لە ساڵی ٢٠٢٠، لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ دیاری کرا.[4] مێگان لە ناو کۆمەڵێک گرووپی پەلکەزێڕینە چالاکە.[5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.