نووسەرێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
مەریوان ھەڵەبجەیی (لەدایکبووی ۹ی حوزەیرانی ١٩٦٣) نووسەرێکی کوردە، تا ئێستا خاوەنی ١٦ کتێبە.[1] نووسەری کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کەبەناوبانگترین کتێبی ئەوەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم چاپی بڵاوکرایەوەو تا ساڵی ٢٠١٥، ١١ جار چاپکراوەتەوە.[2][3] ئەم کتێبەی بە شێوەیەکی گشتی باس لە تێڕوانینەکانی شەریعەت و ئاکارو بۆچوونەکانی ئاینی ئیسلام دژ بە ژنان دەکات و مەریوان ویستوویەتی لەڕێی ئەم کتێبەوە بیسەلمێنێت کە چۆن ئایینی ئیسلام دژی مافی ژنانە،[4] لە کتێبەکەیدا ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە قورئان و سەرگوزشتە سەحیحەکان و ژیاننامەی محەممەدی پەیامەبەری ئیسلام لە سەرچاوە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوەکەی ئەون.[5]
مەریوان ھەڵەبجەیی | |
---|---|
لەدایکبوون | ھەڵەبجە، کوردستان | ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣
پیشە | نووسەر |
زمان | کوردی، عەرەبی[ژێدەر پێویستە] |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | نێر |
ڕەگەزنامە | عێراقی |
کارە دیارەکان | کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا |
چالاکی ساڵانی | ١٩٨٢-ئێستا |
منداڵەکان | ٤ |
مەریوان ھەڵەبجەیی زۆری لێکرا کە بڕواتە دەرەوەی کوردستان بۆ نۆرویژ لەبەرئەوەی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد فەتوایەکی بە مەرجی ڕاگەیاند کە مەریوان دەبێت بکوژرێت ئەگەر دەستی لەو کارە ھەڵنەگرێت و داوای لێبوردن نەکات بۆ نوسینی کتێبەکە.[6] مەریوان ڕایگەیاند: "مەلاکان و بانگخوازەکان پێیان وتم ئەگەر بڕۆم و داوای لێبوردن بکەم ٨٠ جەڵدم لێدەدەن و دواتر لەگەڵ ئەو کەسانە دەدوێن کە فەتواکەیان لەسەرم داناوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە سەرم ببڕن یاخود نا. لەوانەیە بمبورن و لەوانەشە نا. “[7]
مەریوان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێزارکراو لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکرا.[8] جارێکیتر، مەریوان ڕایگەیاند کە «ئیسلامییەکان لەڕێگەی ڕادیۆوە جارێکیان پێیان وتم ئەگەر بزانن من لەکوێم و بمدۆزنەوە خۆیانم پێدا دەتەقێننەوە.»[9] بەدوایدا «بەو کتێبە ویستم پارێزگاری لە ژنان بکەم بەڵام یەکەم کار کە کردم ئازاردانی خێزانەکەم بوو.»[10] لە ئەنجامدا، مەریوان ناچاربوو خۆی لە سێبەرەکاندا بھێڵێتەوە لەگەڵ خێزانە دووگیانەکەی و سێ منداڵەکەی تری.[11]
مەریوان ناچاربوو کوردستان بەجێبھێڵێت دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارێزگاری لێبکات و بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ھەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و دەزگیریان بکات. «بەرپرسان ھیچ پارێرگارییەکیان لێ نەکردووم لە دژی ھەڕەشەو فەتواکان. لەم کاتەدا پێشبینی گولەیەک یاخود ڕومانەیەک دەکەم کە ھەڵبدرێتە ماڵەکەمەوە.»[12]
لە وەڵامدا بۆ مەریوان ھەڵەبجەیی، دکتۆر محەممەد گازنەیی، بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە سووکایەتی پێکردن بە کەسە ئاینییەکان تاوانەو سزاکەشی قورسە.[13] ”ئێمە سزای کوشتن بەو کەسانە دەدەین کە سووکایەتی بە پێغەمبەرەکەمان دەکات بۆ ئەوەی ببن بە وانەیەک بۆ ئەوانی تر. “ گازنەیی ڕایگەیاند.[14][note 1]مەریوان فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر درابوو لەو کاتەی کە کوردستانی بەجێھێشت.[15]
لە ئابی ساڵی ٢٠٠٦دا مەریوان مافی پەنابەرێتی پێدرا لە نۆرویژ.[16]
لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٧، مەریوان بە تاوانبار لەقەڵەم درا بۆ «سووکایەتی» (blasphemy).[17] دادگایەک لە ھەڵەبجە سزای دەستگیرکردنی بە مەریوان بەخشی لەبەر چەند نوسینێک کە لە کتێبەکەیدا ھاتبوون وەک: پێغەمبەر محمد ١٩ ژنی ھەبووە، پەیوەندی خۆشەویستی بەستووە لەگەڵ ٩ ساڵانێک کە تەمەنی ٥٤ ساڵ بووە، و دەستدرێژی سێکسی کردووە و بکوژ بووە.[18] لەکاتێکدا کە مەریوان لەدەرەوەی کوردستان بوو، دادگاکە ڕونی کردەوە کە لەگەڵ سەردان کردنەوەی دەستگیر دەکرێت.[19]
لە ئەیلوولی ٢٠٠٨دا، مەلا کرێکار بە توندڕەوانە ھەڕەشەی کوشتنی لە مەریوان ھەڵەبجەیی کرد لە تۆمارکراوێکی دەنگیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کوردی Renesans.nu بڵاوکرابووەوە. کرێکار لە تۆمارە دەنگییەکەیدا ڕایگەیاند ”سوێند بە خوا ئێمە ناژین ئەگەر تۆ بژیت. یان تۆ پێش ئێمە دەڕۆیت، یان ئێمە پێش تۆ. “[20] کرێکار ئەندام و بەڕێوەبەری فەرمی پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئیسلامی ئەنسارولئیسلام بووە. کرێکار ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە سەلمان ڕوشدی و ئایان ھیرسی عەلی.[21]کرێکار وەک ھەڵەبجەیی، دانیشتووی نەرویژە وەک ئاوارەیەک. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٣وە کرێکار دوژمنایەتییەکی توندی ھەبووە دژی ھەڵەبجەیی و داوای کردووە کە مافی پەنابەرێتی لە بسەندرێتەوە. داواکە ڕەتکراوەتەوە. دوای ھەموو شتێک، میریی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە کرێکار ڕووبەڕوی دادگا ناکرێتەوە.[22]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢دا کرێکار ھەواڵی دا کە فەتوایەکی ١٢ پەڕەیی لەسەر مەریوان ھەڵەبجەیی تۆمار کردووە لە دادگای ئۆسلۆ دیستریکت.[23] فەتواکە نێردرابوو بۆ چەند بانگخوازێکی ئیسلامی لە جیھاندا.[24] لەکاتێکدا کە کرێکار پێیوابوو دەتوانێت سەلامەتی ھەڵەبجەیی دڵنیابکاتەوە، ئەوەشی ڕونکردەوە کە بەپێی فەتواکە کوشتنی مەریوان ھەڵەبجەیی ڕێگەپێدراوە، جا ئەمە لە ئۆسلۆ بێت یاخود ھەرشوێنێکی تری جیھان. کرێکار دووبارە وەک ھەڕەشە کردنێک ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە تیۆ ڤان گۆخ، دەرھێنەرێکی فیلم کە لە ٢٠٠٤دا لە ھۆڵەندا کوژرا لەسەر دەستی ئیسلامییەکان.[25]
لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٢دا کرێکار سزای ٥ ساڵ لە دەستگیرکردنی پێدرا بەھۆی ھەڕەشەی کوشتنەکانییەوە بەڵام دواتر ئازاد کرا،[26] دواتر مەلا کرێکار دووبارە دەستگیر کرایەوە لەبەرئەوەی ھەڕەشەی لە دوو کورد و ئێرنا سۆلبێرگ کرد.[27]
لە ٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢دا، دادگای کۆرت ئۆف ئەپیڵ کرێکاری تۆمەتبارکرد بە کردەوەی تیرۆریستیانە و بۆیان دەرکەوت کە کرێکار بەرپرسیار بووە لە ٤ ڕوداوی تێرۆرستی و بانخواز کردنی تێرۆرستی.[28] دادگاکە داوای ١٣٠٫٠٠٠ کرۆنەر لە پارەی کرد لە کرێکار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەرانەی کە گەیاندوێتی لەکاتی ھەڕەشەکردنی دژی ھەردوو کوردەکان، ھەروەھا بۆماوەی ٢ ساڵ و ١٠ مانگ دەستگیر بکرێت. کرێکار بۆ ماوەی کەمتر لە ٢٥٥ ڕۆژ دەستگیرکرا پێش ئەوەی کەیسەکەی دابخرێت.[29]
مەریوان ھەڵەبجەیی لە ساڵی ١٩٨٢دا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە و تا ساڵی ٢٠٠٩ خاوەنی ١٤ کتێبە وەکوو:
ئەگەرچی چەندین جار بەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرچاوەی ناڕاستی بەکارھێناوە لە بابەتەکانیدا بەڵام ھیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەم تۆمەتانەی نەسەلماندووە.
{{cite web}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٧ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Dr. Gaznayi also said people who turn to Christianity are “renegades” in the eyes of Islam. See Ayyub Kareem (November 17, 2005). "Kurdish Christians Complain of Discrimination". Institute for War & Peace Reporting. Retrieved 12 June 2012. {{cite web}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٧ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.