ناسیاری
توانای پڕۆسەکردنی زانیاری / From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیاری (بە ئینگلیزی: Cognition) پێکھاتووە لە کردەوەیەکی دەروونی یاخود پڕۆسەکردنی بەدەستھێنانی زانیاری و تێگەیشتن لەو زانیارییانە بە بەکارھێنانی ھزر، ئەزموون و ھەستەکان. ئەمە زۆر شت دەگرێتەوە، وەک سەرنج، تێڕوانین، دروستکردنی زانیاری و یادەوەری و دادگەری، ھەڵسەنگاندن و خەمڵاندن، لێکدانەوە، چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵگەھێنانەوە، بڕیاردان، تێگەیشتن و دروستکردن و بەکارھێنانی زمان.[1]