ناسیۆنالیزمی بەلۆچی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی بەلۆچی (بە بەلۆچی: بلۏچی ڕاجدۏستی؛ ئوردو: بلوچ قوم پرستی؛ فارسی: ناسیونالیسم بلوچ) ئایدۆلۆژیایەکە کە جەخت لەوە دەکاتەوە ھەموو گرووپەکانی گەلی بەلوچ لە پاکستان و ئێران و ئەفغانستان گرووپێکی جیاوازی نەتەوەییی یەکگرتوو پێکدەھێنن. سەرچاوەی ناسیۆنالیزم لە بەلۆچستان لەگەڵ یاخیبوونی ڕێکخراوە چەکدارییە جیاوازەکانی بەلۆچ سەرھەڵدەدات، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دابەشبوونی ھیندستانی بەریتانیا و دواتر سەربەخۆیی پاکستان، ئەمەش بە تەواوەتی کاتێکە کە کەلات[kurdish-alpha 1] چووە نێو وڵاتی نوێی پاکستانەوە.[1][2]