نافوورەی ترێڤی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نافوورەی ترێڤی (بە ئیتاڵی: Fontana di Trevi) نافوورەکەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم لە ناوچەی ترێڤی لە ڕۆما. نافوورەکە دیزاین کراوە لەلایەن تەلارسازێکی ئیتاڵی بە ناوی نیکۆلا سالڤی و دواتر کارەکانی تەواو کراوە لەلایەن جیۆزێپی پانینی و چەند کەسانێکی تر. بەرزییەکەی ٢٦.٣ مەتر و پانییەکەی ٤٩.١٥ مەتر،[1] گەورەترین نافوورەی بارۆکییە لە شارەکە و یەکێکە لە بەناوبانگترین نافوورەکانی جیهان.
نافوورەکە لە چەندین فیلمدا دەرکەوتووە، لەوانە ڕۆمان هاڵیدەی (١٩٥٣) ، سێ فلسەکە لە نافوورەکەدا (١٩٥٤) ، فیلمی کلاسیکی (La Dolce Vita) (١٩٦٠) ، سابرینا دەچێتە ڕۆما (١٩٩٨) ، و فیلمی (The Lizzie McGuire Movie) (٢٠٠٣).[2]