ململانێی پەنجشێر یان ناکۆکیی پەنجشێر ڕوبەڕووبوونەوەیەکی توندە لە نێوان کۆماری ئیسلامی پێشووی ئەفغانستان و بەرەی بەرگری نیشتمانی و میرنشینە تازە باڵادەستە ئیسلامییەکانی ئەفغانستان کە لەلایەن تاڵیبانەوە ڕێبەریان دەکرێت،[1] دوای کەوتنی کابول ململانێکە لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ دەستی پێکرد کاتێک ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتی بەرەو تاجیکستان بەجێھێشت، دوو ڕۆژ دواتر ئامروڵا ساڵح جێگری سەرۆک کۆمار خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ناساند.[2][3]

Thumb
پەنجشێر لەنەخشەدا

دۆخی سەربازی

ھێرشی تاڵیبان

ویلایەتی پەنجشێر دوایین ویلایەتی ئەفغانستان بوو چووە ژێر کۆنتڕۆڵی بزووتنەوەی تاڵیبان و لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی ئەحمەد مەسعوود دەرچوو، لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ەوە کە بزووتنەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد، دەنگۆی ئەوە ھەبوو گفتووگۆ لەنێوان تاڵیبان و ئەحمەد مەسعوود دەستپێبکات بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی، بەرەی بەرخودانی نیشتمانی یان دژە تاڵیبان بە سەرکردایەتیی ئەحمەد مەسعوود کوڕی ئەحمەد شا مەسعوود، داوای سیستەمی لامەرکەزیی سیاسی و ئابووری بۆ ویلایەتی پەنجشێر دەکرد بەجۆرێک کە نیمچە سەربەخۆیییەک لە دەسەڵاتی تاڵیبان بەدەستبھێنێت بەڵام گفتووگۆکان ھیچ دەستکەوتێکیان نەبوو.[4]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندی و ھاتوچۆ لە سەرانسەری پارێزگای پەنجشیر بە فەرمانی تاڵیبان داخرا[5] وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ لێدان لە ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئەفغانستان و شەڕڤانانی پەنجشیر و میلیشیاکانی حەزەرە کە بە دژە تاڵیبان ناسراون و لەلایەن ئەحمەد مەسعوود و ئامروڵڵا ساڵح ڕێبەریان دەکرێت[6]

لە ٤ی ئەیلولدا جگە لە ئۆپۆزسیۆن لە پەنجشێر، لەناوەندی پارێزگاش چەند شارۆچکەیەک ھەبوو کە لە دژی تاڵیبان لە بەرخۆداندابوون، کە لەلایەن کەمینە ڕەگەزیی و ئایینیەکانەوە پشتگیری دەکران.[7]

لە ٦ی ئەیلولدا دوای شەڕێکی قورس و زیانێکی گەورە لە ھەردوولادا تاڵیبان هەموو پەنجشێری گرت و ئاڵای تاڵیبان لە نوسینگەی پارێزگار لە بازاڕەک هەڵکرا[8]، بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتەکان ئەو هێزانەی دژی تاڵیبان دەجەنگن بەرەو چیاکان کشاونەتەوە[9][10] تاڵیبان باس لەوە دەکات کە زۆر لەو هێزانە هەڵھاتوون، وە دەڵێن ئەحمەد مەسعوود لە شوێنێکی ئارامدا و دوور لە شەڕەکە خۆی پەناداوە، و ئامروڵڵا ساڵحیش هەڵاتووە بۆ تاجیکستان[11].

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.