From Wikipedia, the free encyclopedia
ناڵی زێڕین یان گۆڵدن ھۆرس شوو (بە ئینگلیزی: Golden Horseshoe) ناوچەیەکە لە باشووری پارێزگای ئانتاریۆ لە کەنەدا. دەکەوێتە کۆتاییی ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ. ناوچەکە لەسەر شێوازی ناڵی ئەسپە بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە. ناوچەکە لە ڕووی ئابوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەم ھۆیەوەش نازناوی زێڕینیان خستووەتە پاڵی.[1] سنووری دەرەوەی درێژ بووەتەوە بەرەو باشوور تا دەریاچەی ئێری لە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەبەری باکوور بۆ دەریاچەی سکوگۆگ و دەریاچەی سیمکۆی درێژ بووەتەوە. ناوچەی تۆرۆنتۆی مەزن و شارەوانییەکانی دەوروبەری تۆرۆنتۆ لە ئامێز دەگرێت. ناوچەکە پڕاوپڕترین ناوچەیە لە پیشەسازی لە کەنەدا. کە ژمارەی دانیشتووانی ٩٬٢٤٦٬٣٤٨ کەسە ناوچەی ناڵی زێڕین زیاتر لە ٢١ لە سەدی دانیشتووانی کەنەدا و زیاتر لە ٥٥٪ی دانیشتووانی ئەنتاریۆ لەخۆ دەگرێت.[2]
ناڵی زێڕین | |
---|---|
ناوچۆکە لەناو ناوچەدا | |
پۆتانەکان: 43.6°N 79.73°W | |
Country | Canada |
Province | Ontario |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٠٠٩٧٫٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٨٩٨٫٦٥ میلی چوارگۆشە) |
• Extended area | ٢١٤٦٤٫١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٬٢٨٧٫٣٤ میلی چوارگۆشە) |
• Combined | ٣١٥٦١٫٥٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٬١٨٥٫٩٩ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٧٬٨٢٦٬٣٦٧ |
• چڕی | ٢٧٧٫٥٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧١٨٫٨ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• Extended area | ١٨٤٣١١٧ |
• Combined | ٩٢٤٥٤٣٨ |
ناوچەی کاتی | UTC−٥ (EST) |
• ھاوین (DST) | UTC−٤ (EDT) |
Postal code prefixes | K, L, M, N |
کۆدی تەلەفۆن | 226, 249, 289, 365, 416, 437, 519, 548, 647, 705, 905 |
کرۆکی ناڵی زێڕین لە تاڤگەی نیاگاراوە لە کۆتایی ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی نیاگارا دەست پێ دەکات و بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە، لە کۆتایی ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ لە ھامڵتۆن پێچراوەتەوە و پاشان بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات ھەڵگەڕاوەتەوە بۆ تۆرۆنتۆ (لە کەناری باکووری ڕۆژاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ).[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.