لە بیرکاریدا، نایەکسانی یان لاسەنگە [1] (بە ئینگلیزی: Inequality)، دەربڕینێکە سەبارەت بە قەوارە یان پلەی دوو شت بەگوێرەی یەکتر، یان سەبارەت بە وەکوو یەک بوون یان نەبوونی دوو شت (یەکسانی ژی ببینە).
- a < b واتە a بچووکترە لە b.
- a > b واتە a گەورەترە لە b.
- a ≠ b واتە a یەکسان بە (یان یەکسان لەگەڵ) b نییە، بەڵام ناڵێت کە یەکێک لە ئەوی دیکە گەورەترە یان تەنانەت لە قەوارەدا بۆیان ھەیە بەراورد بکرێن.
لە ھەر کام لە دەربڕینەکانی سەرەوەدا، a یەکسان نییە بە b (یان لەگەڵ b). پێوەندیگەلێک لەم چەشنە بە "نایەکسانیی مسۆگەر" یان "نایەکسانی ئاشکرا" ناسراون. a < b دەکرێ ئاوەھاش بخوێنرێتەوە: a بەئاشکرا بچووکترە لە b.
لە بەرامبەر نایەکسانیی ئاشکرادا، دوو جۆری دەربڕینی نایەکسانی ھەن کە ئاشکرا (مسۆگەر) نین:
- a ≤ b واتە a بچووکتر یان یەکسانە بە b (یان، بە چەشنی ھاوسەنگ، ناگەورەترە لە b)
- a ≥ b واتە a گەورەتر یان یەکسانە بە b (یان، بە چەشنی ھاوسەنگ، نابچووکترە لە b)
جگە لەوانە، بۆ نیشاندانی ئەوەی کە بڕێک لە بڕێکی تر "زۆر" گەورەترە نیشانەی تریشمان ھەیە:
- a ≪ b واتە a زۆر بچووکترە لە b.
- a ≫ b واتە a زۆر گەورەترە لە b.
پەراوێزەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.