نمایشی ئاسایی (بە ئینگلیزی: Regular Show؛ لە وەرزی ھەشتەمیدا بە نمایشی ئاسایی لە بۆشایی ناسراوە)[3] سیتکەمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن جەی. جی. کوینتێڵ بۆ کارتوون نێتوۆرک دروست کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تا ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، لە ھەشت وەرز و ٢٦١ ئەڵقە پێک ھاتووە. ھەریەکە لە مۆردێکای (قژاوکەشینەیەک)، ڕیگبی (ڕاکوونێک)، ھاوکارەکانیان – سکیپس (یێتییەک)، پۆپس (پیاوێکی شێوە مەساسە)، مەسڵ مان و ھای-فایڤ گۆست – و سەرۆکەکەیان، بێنسن (ئامێرێکی بنێشت) ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، کە ھەموویان لە پارکێکی ناوخۆیی وەک زەویپارێز کار دەکەن. مۆردێکای و ڕیگبی ڕۆژەکانیان بە ھەوڵدان بۆ خۆدوورخستنەوە لە کار و دڵی خۆیان بە ھەر ڕێگەیەک بێت خۆش بکەن بەسەر دەبەن، کە لە ئاکامدا ڕووداوی خەیاڵی، سەیر، زێدەڕۆ و سەرووسروشتی لێ دەکەوێتەوە.[4]
چەشن |
|
---|---|
دانەر | جەی. جی. کوینتێڵ |
دەنگەکان |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | جەی. جی. کوینتێڵ |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٨ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٦١ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) |
|
ماوەی پەخش |
|
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک |
دابەشکەر | بەرھەمھێنانەکانی کارتوون نێتوۆرک |
تۆڕ | کارتوون نێتوۆرک |
فۆرماتی وێنە | ١٠٨٠ئای ئێچ دی تی ڤی |
فۆرماتی دەنگ |
|
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ – ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
چیرۆک
ڕووداوەکانی زنجیرەکە بە دەوری ژیانی ڕۆژانەی دوو ھاوڕێی تەمەن ٢٣ ساڵ – مۆردێکای (قژاوکەشینەیەک) و ڕیگبی (ڕاکوونێک) – دەسووڕێتەوە. کە لە پارکێک وەک زەویپارێز کار دەکەن، و ڕۆژەکانیان بە ھەوڵدان بۆ خۆدوورخستنەوە لە کار و دڵی خۆیان بە ھەر ڕێگەیەک بێت خۆش بکەن بەسەر دەبەن. ئەمە لەپێناو بێزارکردنی سەرۆکەکەیان، بێنسن (ئامێرێکی بنێشت) و ھاوکارەکەیان، سکیپسە (یێتییەک) بەڵام بۆ دڵخۆشیی سەرۆکەکەی تریان، پۆپسە (پیاوێک کە سەری لە شێوەی مەساسەیەکە). ھاوکارەکانی تر نێرێکی ڕەنگ سەوزی قەڵەو بە ناوی مەسڵ مان، و تارمایییەک بە ناوی ھای-فایڤ گۆست دەگرێتەوە.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.