From Wikipedia, the free encyclopedia
نواکشۆت پایتەخت و گەورەترین شاری مۆریتانیایە، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی ٩٨٥٬٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ڕێژەی ٪٢٧ ھەموو دانیشتوانی مۆریتانیا. لە ساڵی ١٩٥٧ بۆیەکەمجار ناوچەی کەناراویەکانی نواکشۆت ھەڵبژێردرا بۆ درووستکردنی شارێک تا ببێتە پایتەخت. بە گەورەترین شاری ھەموو ناوچەی بیابانی گەورە دادەنرێت وە ناوەندێکی گرنگی کارگێری و ئابووری مۆریتانیایە. کەوتۆتە سەرھێلی ١٨ و ٦ ی باکوور، ١٥ و ٥٧ خۆڕئاوا. ھەریەک لە موختار وەلەد دادا (یەکەم سەرۆکی مۆریتانیا) وسەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسا شارڵ دیگڵ بەردی بناغەی شارەکەیان داڕشت لە ٥مارچی ١٩٥٨ و بڕیاریاندا ناوچەکە لە گوندێکی بچووکەوە بیکەن بە شارێکی مەزن و گرنگ، ناوچەی نەواکشۆت ناوچەیەکی وشکی بیابانی چۆڵەوان بوو بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوە دەیناڵاند، بەڵام لە ماوەی تەنھا سێ ساڵ گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆوە بینی.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
کۆنترین شوێنەواری مێژوویی کە دۆزرابێتەوە لەناوچەکە شوێنەواری کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕەشپێستی ئەفریقایین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردین. ھۆزە ئەفەریقاییەکان ھەر لەکۆنەوە لە کەناراوەکانی خۆڕھەڵاتی نیشتەجێ بووینە و توانیویانە گوندێک درووستبکەن بەناوی «ئیمراگن» بەڵام سەرچاوەی مێژوویی تر ھەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەمازیغیەکان کۆنترین مرۆڤی نیشتەجێی ناوچەکەن.
لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین ھۆزە خێلەکیەکان لە باکووری ئەفریقیاوە کۆچیان کردەوە بۆ ناوچەکە، ئەم ھۆزانە حوشتر و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان ھێنا و دامەزراون لەناوچەکە وە توانیویانە ھەژموونیان بەسەر ڕەشت پێستەکانی ئەفریقیا زیادبکەن. دوای سەدەیەک لە نیشتەجێ بوونیان توانیویانە دەست بەسەر ڕێگا بازرگانیەکانی ناوچەکەدا بگرن.
لەسەرەتای سەدەی سێزدەھەم ھۆزە عەرەبیەکان ڕوویان لەناوچەکە کرد. لەسەدەی شازدەھەم ھۆزەکانی بەنی حەسەن دەستیان بەسەر تەواوی ناوچەکەدا گرت.
نواکشۆت بەشێک بووە میرنشینی تەرارزە، کە میرنشینێکی بچووک بوون پشتیان دەبەست بە ماسی گری و ڕاوشکاری.
زانیاریی کەشوھەوا بۆ «نواکشۆت» | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
نێونجی بەرزترین پلە | ٨٤ | ٨٨ | ٩٠ | ٩٠ | ٩٣ | ٩١ | ٩٠ | ٩٠ | ٩٣ | ٩١ | ٩٠ | ٨٢ | ٨٩٫٣ |
نێونجی کەمترین پلە | ٥٧ | ٥٩ | ٦٣ | ٦٤ | ٧٠ | ٧٣ | ٧٣ | ٧٥ | ٧٥ | ٧٢ | ٦٤ | ٥٥ | ٦٦٫٧ |
نێونجی بارین ئینچ | ٠ | ٠٫١٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠٫١٢ | ٠٫٥١ | ٤٫٠٩ | ٠٫٩١ | ٠٫٣٩ | ٠٫١٢ | ٠ | ٦٫٢٦ |
Average high °C | ٢٩ | ٣١ | ٣٢ | ٣٢ | ٣٤ | ٣٣ | ٣٢ | ٣٢ | ٣٤ | ٣٣ | ٣٢ | ٢٨ | ٣١٫٨ |
Average low °C | ١٤ | ١٥ | ١٧ | ١٨ | ٢١ | ٢٣ | ٢٣ | ٢٤ | ٢٤ | ٢٢ | ١٨ | ١٣ | ١٩٫٣ |
Average precipitation میلیمەتر | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٣ | ١٣ | ١٠٤ | ٢٣ | ١٠ | ٣ | ٠ | ١٥٩ |
سەرچاوە: بي بي سي BBC Weather[1] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.