نورەدین وەیسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
نورەدین وەیسی (لەدایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٤) شیکەرەوە و ڕۆژنامەنووسێکی سیاسی کوردە. دامەزرێنەری ھەریەک لە دەزگاکانی پەخشی میدیایی کوردی ڕووداو و کوردستان ٢٤ ە. لە ساڵی٢٠١٥ تا ٢٠١٩ وەک بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کوردستان ٢٤ لە ھەولێری پایتەختی کوردستان خزمەتی کردووە، وەیسی لە ئێستادا سکرتێری ڕۆژنامەوانی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. |
وەیسی لە گوندی گرتک لە دەڤەری باڵەکایەتی لە نزیک سنووری ئێران لە دایک بووە. وەیسی و خێزانەکەی لە دوای ئەوەی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە تێکشکێندرا لە ناوچەکەی خۆیان ھەڵھاتن ئەوان (لەگەڵ ھەزاران کوردی دیکەی کوردستانی عێراق) پێش گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند مانگێک وەک پەنابەر لە ئێران ماونەتەوە. گوندی گرتک یەکێک بوو لەو ھەزاران گوندەی کە سەدام حوسێنی دیکتاتۆر عێراقی وێرانی کرد. ئەمەش وەک بەشێک لەکرداری وێرانکردنی زەوی و بوومی کوردان و ھاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی بەعەرەبکردن. وەیسی و خێزانەکەی بەزۆر ئاوارەی پارێزگاکانی باشووری عێراق بوون و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەلدیوانییە و بەعقوبە نیشتەجێ بوون
لە ساڵانی ١٩٨٠دا ئامادەیی لە سۆران تەواو کردووە، دواتر توانی لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری ھەولێر بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردن و ئابووری بەدەست بھێنێت.
لە ساڵی ٢٠٠٢ وەیسی پێش ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە عێراق بەرەو سووریا ھەڵات. پێگەی کورد لە کوردستانی عێراق لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییە سەربازییانەدا لاواز بوو، وەک ھێرشی سەربازی تورکەکان بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و مەترسی دووبارە کیمیابارانکردنەوەی کوردستان لەلایەن ڕژێمی عێراق و ئێران لە ئارادابوو.
لە ساڵی ٢٠٠٤ وەیسی دوای ڕووخانی سەدام و لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی عێراق - ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراق، وەک پەنابەرێک کۆچی کرد بۆ کەنەدا[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە].[1] لە کەنەدا لەگەڵ چەندین پەنابەری دیکەی کورد لە تۆرۆنتۆ نیشتەجێ بوو و یارمەتیدا ماڵی کوردی ناوچەی تۆرۆنتۆی گەورە دروست بکرێت لە کۆتاییدا ڕەگەزنامەی کەنەدی وەرگرت.[2]
لە ساڵی ٢٠٠٨ وەیسی گەڕایەوە کوردستان و لەوێ ھەوڵی دا بۆ دامەزراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو کە سەرەتا سنووردار بوو بە ڕۆژنامە و ماڵپەڕێک دواتر دەزگاکە پەخشی تەلەڤیزیۆنەکەی خۆی دەستپێکرد.
لە ساڵی ٢٠١٢ وەیسی وەرگری سکۆلارشیپ شۆڤینینگی بەریتانی بوو بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ھەرتفۆرد شایر لە لەندەن. بڕوانامەی ماستەری ھونەرەکانی لە ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییەکانی میدیا وەرگرت. پێش سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، وەیسی ساڵی ٢٠١٣ گەڕایەوە ھەولێر بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاندن. ساڵی ٢٠١٥ و لە بەرزایی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە باکوور و ناوەڕاستی عێراق، ڕێک لە دەرەوەی سنووری ھەولێر، وەیسی تۆڕێکی سەرەکی ھەواڵی دەستپێکرد، لە کوردستان ٢٤ وەک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی دەست بەکاربوو.
وەیسی نووسەرێکە بڵاوکراوەکانی بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزین. ئەو بەشداری کردووە لە چەندین ئاژانسی ھەواڵی نێودەوڵەتی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ڕۆژنامەی واشنتن تایمز، ئۆرشەلیم پۆست،[3] تەلەگراف[4] و ئەوانی تر لە کوردستان. وەیسی وەک شیکەرەوەیەکی سیاسی لە کەناڵی ئەلجەزیرە عەرەبی[5]و ئینگلیزی و فەرەنسا ٢٤[6]و فۆکس نیووز و بی بی سی عەرەبی و کەناڵەکانی دیکەی پەخشی ناوخۆیی دەرکەوتوە[7][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]. ھەروەھا بەردەوامە لە دەرکەوتنی لە تۆڕە سەرەکییەکانی تەلەڤیزیۆن و لە چاپەمەنییەکان کە باس لە کێشەکانی کوردستان دەکات.[8]
وەک بەڕێوەبەری گشتی کوردستان ٢٤، وەیسی ھەروەھا ڕێکخەری کۆنگرەی سەرەکی بوو کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە کۆنگرەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێش ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان لەسەر سەربەخۆیی بەڕێوەچوو. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ەوە کە لەلایەن کوردستان ٢٤ و ڕۆژنامەی واشنتن تایمزەوە بە ھاوبەشی پاڵپشتی دەکرێت بە ناونیشانی «ھەرێمی کوردستان: ھاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکا لە گەڕەکێکی سەخت»[9] وەیسی ھاوئاھەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەی واشنتن تایمز کرد بۆ بەڕێوەبردنی چاپی تایبەت بە ڕیفراندۆم.
ڕووداوێکی ھاوشێوەی لە لەندەن لەگەڵ سەنتەری پێشکەوتنەکانی کورد ڕێکخست و ھاوکات لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی بەریتانی ڕۆژنامەی تەلەگراف چاپی تایبەتی بەڕێوەبرد.[10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.