نوێڵ
ئامێرێکی سادە / From Wikipedia, the free encyclopedia
نوێڵ (بە ئینگلیزی: Lever) ئامێرێکی سادەیە پێک ھاتووە لە باسکێک کە جێگیر دەبێت لەسەر خاڵێکی نەگۆڕ (چەسپاو) کە پێی دەوترێت خاڵی جێگیربوون،[1] نوێڵەکان بەکاردەھێنرێن بۆ سەپاندنی ھێزێک لەسەر قورسایییەک (بەرگر). سێ جۆر نوێڵمان ھەیە کە جیاوازن بە جیاوازیی شوێنی ھەر یەکە لە خاڵی ڕاگیربوون و قورسایی و ھێزی کارپێکراو (سەپێندراو). ھەر یەکە بە گوێرەی ئەوانی تر.[2]