![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f6/FallingwaterWright.jpg/640px-FallingwaterWright.jpg&w=640&q=50)
نژیاروانیی ئۆرگانیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
نژیاروانیی ئۆرگانیک (بە ئینگلیزی: Organic architecture) فەلسەفەیەکی نژیاروانییە کە جەخت دەکات لەسەر ھاوئاھەنگیی نێوان مرۆڤ و جیھانیی سروشتی. واتە دیزانی بینا و سروشت بەشێوەیەک پێکەوە دەبەسترێنەوە کە پێکھاتەی بینا، مۆبلێمان و سروشت، دەبن بە بەشێک لە یەکتری.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f6/FallingwaterWright.jpg/320px-FallingwaterWright.jpg)
تاڤگەماڵ نموونەیەکی ناسراوی نژیاروانیی ئۆرگانیکە کە فرانک لۆید ڕایت بۆ خێزانی کافمەن دیزاینی کرد. ڕایت زۆر بژاردەی ھەبوو بۆ دیزاینی خانووەکە، بەڵام ئەمەی ھەڵبژارد کە خانووەکە ڕاستەوخۆ بەسەر تاڤگەکەدا دابنرێ.