From Wikipedia, the free encyclopedia
نۆتینگھام (بە ئینگلیزی: Nottingham) شارێکە لە باکووری ئینگلستان لە ناوچە میدلەندی ڕۆژھەڵات لە وڵاتی شانشینی یەکگرتوو.[1] ڕۆبن ھوودی ناودار خەڵکی ئەم شارە بووە.
نۆتینگھام | |
---|---|
شار | |
Nottingham | |
وڵات | ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوو |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٥) | |
• سەرجەم | ٧٦٨٦٣٨ |
وێبگە | https://www.nottinghamcity.gov.uk/ |
ئەم شارە کەوتووەتە نۆتینگھام شایری ئەنگڵترا و بۆ کارخانەکانی پیشەسازی و تووتن و تەماکۆ بە ناوبانگە. ئەم شارە لە بەر سەردانی گەشتیارەکان، لە پڵەی سێزدەھەمی شارە گەشتیارییەکاندا بە ئەژمار دێت. بەپێی سەرژماری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشنتوانی ئەم شارە ٣٢١٥٠٠کەس بووە کە بە ئیزافە کردنی شارۆچەکانی دەوروبەر دەگاتە ٧٦٨٦٣٨ کەس. ئەم شارە پێشکەوتووترین سیستمی گواستنەوەی ھەیە بە تایبەت باسە حکوومییەکان. ئەم شارە سەنتەرێکی گەورەی وەرزشی ھەیە کە بە ناوی ماڵی وەرزشی ئینگلترا ناو ئەبرێ. ھەروەھا ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن یونێسکۆ بە ناوی شاری ئەدبیات ناو نرا کە ئەمە لە بەر پیاوانی گەورە وەک لۆرد بایرۆن، دی ئێچ لارنس و ئێلێن سلیتۆ بە دی ھەتە. یانەی بەناونگی نۆتینگھام فارست[2] یانەی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٨٦٥ بوونیاد نراوە. بێجگە لە تۆپی پێ، کریکێت، ڕەگبی و ھاکی سەر سھۆل لە یانە سەرەکییەکانی ئەم شارە و گشت ئینگڵترایە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.