نیپۆن ئەنیمەیشن (بە ژاپۆنی: 日本アニメーション) ستۆدیۆی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە (ئەنیمێ). بارەگای سەرەکی لە شاری تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆنە، دەزگایەکی بەناوبانگی جیھانە بۆ بەرھەمھێنانی فیلمە ئەنیمەیشنەکان، چیرۆکی فیلمەکانی لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی جیھان وەر دەگرێت. ھەریەکە لە ھایاو میازاکی و ئیزاو تاکاھاتا دامەزرێنەری ئەم ھاوبەشگەن، کە کارەکانیان لە ستۆدیۆکانی گێبڵی بەرھەم دەھێنا، خاوەنی چەندین بەرھەمن.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
بەناوبانگترین بەرھەمەکان
ڕێزبەندی بەناوبانگترین بەرھەمەکان بەگوێرەی ستۆدیۆکانی:
ساڵی بەرھەم | ناونیشانی کوردی | ناونیشانی ژاپۆنی | ناونیشانی ئینگلیزی |
---|---|---|---|
١٩٧٤ | ھێیدی کچی شاخ | アルプスの少女ハイジ | Heidi, Girl of the Alps |
١٩٧٥ | سەرکێشیەکانی سەندیباد | アラビアンナイト シンドバットの冒険 | Arabian Nights: Sinbad's Adventures |
١٩٧٦ | گەشتەکانی مارکۆ | 母をたずねて三千里 | 3000 Leagues in Search of Mother |
١٩٧٨ | کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ | 未来少年コナン | Future Boy Conan |
١٩٨١ | کاپتن بژار | キャプテン翼 | Captain Tsubasa |
١٩٨٣ | ئەلیس لە وڵاتی سەمەرەکان | ふしぎの国のアリス | Alice in Wonderland |
١٩٨٩ | ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان | ジャングルブック 少年モーグリ | Jungle Book Shonen Mowgli |
١٩٩٢ | کاپتن پێشەوا | えろ! トップストライカー | Moero! Top striker |
١٩٩٥ | ڕۆمیۆ | ロミオの青い空 | Romeo's Blue Skies |
١٩٩٨ | ڕاوچی x ڕاوچی | ハンター×ハンター | Hunter × Hunter |
سەرچاوەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیپۆن ئەنیمەیشن تێدایە. |
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.