نیکۆلۆ مەکیاڤێلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (بە ئینگلیزی: Niccolò Machiavelli؛ ١٤٦٧–١٥٢٧[1]) نووسەر، سیاسی و فەیلەسووفی ئیتالیایی بوو. مەکیاڤێلی لە ناسراوترین فەیلەسووفانی سیاسییە و بە شوێنکەوتوانی بیر و بڕواکانی ئەو مەکیاڤێلیست دەوترێ. ناسراوترین نووسراوەی مەکیاڤێلی دوو کتێبە لە بارەی سیاسەتەوە بە ناوی میر و دەمەتەقێ. بێرتراند ڕەسڵ لە وەسفی مەکیاڤێلیدا وتویەتی مەکیاڤێلی لووتکەیە لە فەلسەفەی سیاسیدا.[1]
مەکیاڤێلی لە کتێبی میر دا ھێزی تازەی دایە تیۆریی سیاسی و ئەوەی لەوێدا باسی دەکات بە یەکەم دەربڕین دادەنرێ لە ئایدیۆلۆژیی ڕەھایەتی Absolutism. مەکیاڤێللی لە فلۆرینس کارمەند بوو، ساڵانی ساڵ وەک دیپلۆماتێک کاری بۆ دەوڵەت دەکرد. ساڵی ١٥١٢ باوی نەما و پاشەکشەی کرد، لە ماوەی ئەو دوورەپەرێزییەی بەسەریدا سەپێنرا میر و چەندین بەرھەمی دیکەی کاریگەری نووسی، وەک: Discorsi sopra la prima deca di Tito Livio - «تۆژینەوەیەک لە یەکەم دە کتێبی Titus Livius".