نیک جۆناس
گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
نیک جۆناس (لەدایکبووی ٦ی ئەیلوولی ١٩٩٢)[1] گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و ئەکتەرێکی ئەمریکییە. وەک ئەکتەر لە تەمەنی حەوت ساڵی لەسەر شانۆ دەستی بەکارەکانی کرد، ھەروەھا یەکەم تاک گۆرانی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردەوە، کە ٦٧ ھەزار دانەی لێفرۆشرا،[2] دواتر بووە جێگای گرنگی کۆلۆمبیا ڕیکۆرد، کاتێک لەگەڵ دوو برای گەورەتر لەخۆی جۆی و کێڤن، گرووپی میوزیکی جۆناس برازەرسیان دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٦، گرووپەکە یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بەناو ئتز ئەباوت تایم لەڕیگای کۆلومبیا لەیبل بڵاوکردەوە. دواتر لەگەڵ کۆمپانیایەکی نوێ دەستیان بەکارکرد، لەڕێگای ھۆلیوود ڕیکۆردسەوە[3] توانیان یەکەم ئەلبوومی خۆیان بەناوی جۆناس برازەرس بڵاوکردەوە لە ساڵی ٢٠٠٧، کە بووە ھۆکاری سەرکەوتنیان. لەوکاتەدا باندەکە لە کەناڵی دیزی زۆر دەردەکەوتن، ھەروەھا لە کۆمەڵێکی فیلمی میوزیکی تەلەڤیزیۆنی وەک کەمپ ڕۆک (٢٠٠٨) و بەشی دووەمیشی کەمپ ڕۆک ٢: زە فاینال جام (٢٠١٠) دەرکەوتن لەگەڵ دوو زنجیرەی تایبەت بەخۆیان، جۆناس برازەرس: لیڤینگ زە دریم (٢٠٠٨–٢٠١٠) و جۆناس (٢٠٠٩–٢٠١٠).
نیک جۆناس | |
---|---|
لەدایکبوون | نیکۆلاس جێری جۆناس (١٩٩٢-٠٩-١٦) ١٦ی ئەیلوولی ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ) دالاس، تێکساس، ئەمریکا. |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٠ - ئێستا |
ھاوسەر | پریانکا چۆپرا (ھاوسەرگیری ٢٠١٨) |
خزمەکان |
|
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | nickjonas |
لە ساڵی ٢٠١٧، جۆناس بەشداریکرد لە فیلمی کۆمێدی جومانجی:وێلکەم تو زە جەنگڵ کە بووە پێنجەمین پڕداھاتترین فیلمی ساڵ. جۆناس لە ساڵی ٢٠١٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ھیندی پریانکا چۆپرا کرد.[4]