From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخشەی کەشوھەوای کراوە بریتیە لە خزمەتگوزارییەکی کەشناسی سەرھێڵ، کە لەلایەن OpenWeather Ltd خاوەنداری دەکرێ و ھەڵدەستێ بە پێدانی زانیاری کەشوھەوا بۆ جیھان لەڕێی داتای ناوبەستی بەرنامەسازی بۆ زانینی ڕەوشی ھەنووکەیی و پێشبینییەکانی ڕۆژانی داھاتوو، لەگەڵ زانیاری کەشی مێژوویی بۆ ھەر شوێنێکی جوگرافی کە داتاکەی بەردەست بێت لە ڕاژەکانی وێبسایتەکەدا، کۆمپانیاکە خولەک بە خولەک زانیاری دابارینی ناوچەیی پێشکەش دەکات بەپێی پێشبینییەکان بۆ ھەر شوێنێک کە بتەوێ، ھەروەھا بڵاوکردنەوەی زانیاری ڕەوشی ھەوا بۆ فڕۆکەخانە و وەرگرەکانی مانگە دەستکردەکان لەسەر زەوی.
پەڕگە:OpenWeather-Logo.jpg | |
دامەزرا | ٢٠١٢ |
---|---|
دامەزرێنەر | دێن ئوکلۆڤ، ئۆلگا ئوکلۆڤا |
بارەگا | لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
بەردەستە لە | جیھان |
خاوەن | OpenWeather Ltd. |
وێبگە | openweathermap |
کۆمپانیاکە بەنزیکەیی خاوەنی ٢ ملیۆن بەکارھێنەری بەردەوامە بۆ وەرگرتنی زانیاری کەشوھەوا لەلایەن چەندین پرۆگرامساز و کۆمپانیای جیاوازەوە بەکاردێت.[1]
لە ساڵی ٢٠١٥ دا کۆمپانیای گۆگڵ OpenWeatherMap ھەڵبژارد وەک وەرگری داتای کەش و ھەوا و زیادیکرد بۆ سکریپتی گۆگڵ ئاد کە خزمەتگوزاری ڕیکلامیی دەکات لەسەر بنەمای بارودۆخی کەشوھەوای ناوخۆ وەک پلەی گەرمی، شێ و ھەوری، ھەر لە ھەمان ساڵدا گۆگڵ فێرکاری بڵاوکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی داتای OpenWeatherMap بۆ پیشاندانی دۆخی کەش و ھەوا لەسەر نەخشەکانی گۆگڵ.[2]
لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمپانیای سامسۆنگ خزمەتگوزارییەکانی OpenWeatherMap بەردەستکرد لە ستۆدیۆکانی کاتژمێرە زیرکەکانی Galaxy Watch وەک سەرچاوەی داتای کەش و ھەوا.[3]
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا کۆمپانیاکە بەرنامەی تایبەتی خۆی بۆ ھەردوو سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکردەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.