وارنەر برۆس.
کۆمپانیای ئەنیمەیشنی ئەمریکا / From Wikipedia, the free encyclopedia
وارنەر برۆس. ئینتەرتەینمەنت (بە ئینگلیزی: Warner Bros. Entertainment) یەکێکە لە ستۆدیۆکانی ئەمریکا بۆ بەرھەمھێنانی فیلم و کاری وێنەیی و وێنەی جوڵاو و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و مۆسیقا. بەتایبەتی یەکێکە لە ستودیۆ سەرەکییە جیھانییەکانی بواری بەرھەمھێنانی فیلم، ھەروەھا بەشێکە لە کۆمپانیای تایم وارنەر، نووسینگەی ھەیە لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و نیویۆرک.[1] وارنەر برۆس. چەندین ستودیۆی تر لە خۆ دەگرێت لەوانە وارنەر برۆس ستودیۆز، وارنەر برۆس پیکچەرز، نیو لاین سینەما … ھتد. وارنەر برۆس ھەروەھا بەشی جۆراوجۆری تایبەت بە بڵاوکردنەوە و بەرزکردنەوەی و موزیک و شانۆ و پارکەکان بە کار دەخات. بوگس بەنی، کارەکتەرێکی کارتۆنییە و وەک بەشێک لە زنجیرەی لونی تونس دروستکراوە، وەک بەختبەختێکی فەرمی کۆمپانیاکە خزمەت دەکات.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئاب ٢٠٢١) |
زانیاریی خێرا جۆر, دامەزراوە لە ...
جۆر | بەشێک لە تایم وارنەر |
---|---|
دامەزراوە لە | ١٩١٨ (بە ناوی وارنەر برۆس. ستودیۆز) ١٩٢٣ (بە ناوی وارنەر برۆس پیکچەرز) |
دامەزرێنەر(ەکان) | جاک وارنەر ھاری وارنەر ئالبێرت وارنەر سام وارنەر |
ژمارەی نووسینگەکان | کالیفۆرنیا، ئەمریکا |
بەڕێوەبەران | باری مایەر (خاوەن و بەڕێوەبەر) |
بەرھەمەکان | وێنەی جوڵاو، بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی |
داھات | ١٢٫٦٣٨ میلیارد $ (٢٠١١) |
تێکڕای مایە | ١٫٢٦٣ میلیارد $ (٢٠١١) |
ماڵپەڕ | http://www.warnerbros.com |
دایخە