ویلایەتی مووسڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلایەتی مووسڵ (بە عەرەبی: ولایة الموصل، تورکیی عوسمانی: ولایت موصل بە ڕۆمانی:Vilâyet-i Musul) لە دابەشکردنی کارگێڕیدا، (ویلایەت) ئاستی یەکەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. لە سنجاقەکانی باکووری ویلایەتی بەغدا لە ساڵی ١٨٧٨ دروست کراوە.
ویلایەتی مووسڵ | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ویلایەت ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی | |||||||||
١٨٧٨–١٩١٨ | |||||||||
ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی ١٨٩٢ | |||||||||
ناوەند | مووسڵ | ||||||||
ژمارەی دانیشتووان | |||||||||
• ١٨٩٧[1] | ٤٧٥٬٤١٥ | ||||||||
مێژوو | |||||||||
مێژوو | |||||||||
• دامەزراندن | ١٨٧٨ | ||||||||
• ئاگربەستی مودرۆس | ١٩١٨ | ||||||||
| |||||||||
ئەمڕۆ بەشێک لە | عێراق |
بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕووبەرەکەی ٢٩٢٢٠ میل چوارگۆشە بووە (٧٥٧٠٠ کم٢)، لەکاتێکدا ئەنجامە سەرەتایییەکانی یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵی ١٨٨٥ (کە لە ساڵی ١٩٠٨ بڵاوکرایەوە) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٣٠٠ ھەزار و ٢٨٠ کەس داوە. وردی ژمارەکانی دانیشتووان لە «نزیکەیی»ەوە تا «تەنھا گریمانەیی» دەگۆڕێت بەپێی ئەو ناوچەیەی کە لێیەوە کۆکراونەتەوە.
شاری مووسڵ و ناوچەی باشووری زێی بچووک لە ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ ساڵی ١٩١٦ی جەنگی جیھانی یەکەمدا بۆ فەرەنسا تەرخانکرا، دواتر دوای کێشەی مووسڵ گواسترایەوە بۆ عێراقی ئینتیدابی.[2]