From Wikipedia, the free encyclopedia
وێژەی تاوانکاری (بە ئینگلیزی: Crime Story)یەکێکە لەو شێوازە ئەدەبیانەی کە کردەوەی تاوانباران و پاڵنەرەکانیان دەگێڕێتەوە. ئەم شێوازە خۆی بەسەر چەند ستایلێکی لاوەکیدا دابەشکراوە، لەوانە ئەدەبیاتی بەدواداچوون. لە چیرۆکە تاوانەکاندا بەزۆری کوشتنێک یان چەند ڕووداوێک ڕوودەدات و کەسێک یان چەند کەسێک بۆ دۆزینەوەی نھێنی ئەو کوشتنانە ڕاسپێردراون. زۆربەی ئەم چیرۆکانە بە مەبەستی چیرۆکگێڕانی سادە و کات بەسەربردن نووسراون، مەگەر چیرۆکەکە کارەکتەری ناوەندی ھەبێت کە نووسەر بتوانێت لە لایەنە ئاڵۆزەکانی کارەکتەرەکەی نزیک بێتەوە، وەک «بێدەنگی بەرخەکان»یان ھەندێک چیرۆکی دیکەی ھاوشێوە، نووسینی چیرۆک لەسەر تاوانەکان و مێژووی تاوانەکان بووەتە بابەتێکی گرنگ لە ئەدەبدا.[1] بە بڕوای خەڵکی ئەم بوارە، ئەم جۆرە کتێبانە ڕووناکییەک لە ڕابردوودا ڕووناک دەکەنەوە بۆ ئەوەی داھاتوو ببینرێت. ڕۆژنامەی کریستیان ساینس مۆنیتەر پێنج باشترین کتێبی خەیاڵی تاوانکاری دەیەی ڕابردوو دەخاتە ڕوو کە ھەریەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان لە گەڕان بەدوای دادپەروەری و حوکمدان لە ئینگلتەرا و شیکاگۆ لە سەدەی نۆزدە و بیستەمدا ڕوودەدەن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.