وەرگێڕی گووگڵ
خزمەتگوزارییەکی وەرگێڕانی مەکینەییی فرەزمان / From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرگێڕی گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google Translate) وەڕگێڕێکی خۆکاری خۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان، وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵەی تایبەتی بۆ دروست کراوە بۆ ئامێرە ھۆشمەندەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، وەرگێڕی گووگڵ لە ئێستادا بەردەستە بە ١٣٣ زمانی جیاواز کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، گووگڵ لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی گووگڵ ئای/ئۆی ٢٠٢٢ ڕای گەیاند کە ٢٤ زمانی نوێ (لەنێویشیاندا کوردیی سۆرانی) بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکرێن[3][4] پاشان لە ١٣ی ئایار لەسەر پێگەی تایبەتی وەرگێڕی گووگڵ زمانە نوێیەکان بەردەستکران بۆ بەکارھێنەران.
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | وەرگێڕی هەوری سەرهێڵ |
---|---|
بەردەستە بە | ١٣٣ زمان لیستی زمانەکان؛ لە خوارەوە بیبینە |
خاوەن | گووگڵ |
وێبگە | translate |
بازرگانی | بەڵێ |
تۆمارکردن | دڵخواز |
بەکارھێنەران | ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس |
خستنەکار | ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٦؛ ١٨ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٦-٠٤-28) (وەکو وەرگێڕانی ئامێری جێگیر)[1] ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛ ٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٦-١١-15) (وەکو وەرگێڕانی ئامێری بنچینەیی)[2] |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاکە |
دایخە