From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاتژمێر ١٥:٣٩ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپاڵ ژێر پڕۆژەکانی وەک مێسنجەر، ئینستاگرام، واتس ئەپ، ماپیلاری و ئۆکولۆس بە تەواوی لە گشت جیھان بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر لەکار کەوت.[1][2] لەپاڵ ئەوانەشدا، بەکارھێنەران نەیان دەتوانی لەڕێی ئەپلیکەیشنی لایەنی سێیەم بچنە ھەژمارەکانیانەوە.[3] لەماوەی لەکارکەوتنی فەیسبووک، زۆرێک لە بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە ڕژانە تۆڕەکانی توویتەر، دیسکۆرد و تەلەگرام و لە ئەنجامدا بارێکی زۆر کەوتە سەر ئەم ئەپڵیکەیشنانەش.[4][5][6] ھۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبووک دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی ئایپی ڕاوتینگ بۆ ڕاژەی سیستمی ناوی پاوان (DNS).[4][7] دواتر لە کاتژمێر ٢٠:٥٠، پرۆتۆکۆلی دەرەڕێی سنووری گەڕایەوە، دوای ئەوەش لە کاتژمێر ٢١:٠٥، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێس گەڕایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێوەیەکی ھێواش و دوای کاتژمێرێک ئەپڵیکەیشن لایەر گەڕایەوە بۆ فەیسبووک، ئینستاگرام و واتس ئەپ، کۆی پڕۆسەی دووبارە کارکردنەوەی فەیسبووک ٧ کاتژمێری خایاند.[8]
لەگەڵ دەستپێکی لەکارکەوتنی فەیسبووک، کارمەندانی کۆمپانیاکە تووشی کێشەی پەیوەندیکردن بوونەوە بەوەی نەیاندەتوانی ئیمەیڵی دەرەکی بنێرن و وەربگرن، ھەروەھا دەستیان نەدەگەیشت بەکۆمەڵێک خزمەتگوزاریی تریش وەک دەستگەیشتن بە پەڕگەکانی گووگڵ دۆکس و بەرنامەی زووم.[1][2] بەپێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، کارمەندانی فەیسبووک لەڕێی باجەکانیانەوە نەیان دەتوانی بچنە ژووری کۆنفرانسەوە.[1]
لەکاتی ڕووداوەکە، خزمەتگوزاریی دی ئێن ئێسی گووگڵ تووشی ھێواشبوونەوە بوو،[9] ھەربۆیە بەکارھێنەرانی تۆڕەکانی تیک تۆک، جیمەیڵ و سناپچات ھەستیان بە ھێواشی لە بەکارھێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکرد.[10] لە ماوەی کاتژمێرەکانی داخرانی فەیسبووک، پشکی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٥٪ دابەزی، سامانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە مارک زوکەربێرگ، بە ٦ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.