پارانۆرمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پارانۆرمان (بە ئینگلیزی: ParaNorman) ئەنیمەیشنێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٢یە، جۆرێکە لە تاریکی، کۆمیدی، خێزانی، ترسناک. کاری دەرھێنانی لەلایەن سام فێڵ و کریس بەتڵەر (یەکەم فیلمی وەک دەرھێنەر) بۆ کراوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ″بەتڵەر″ کاری لێکراوە.[1] فیلمەکە «لایکا» بەرھەمھێندراوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە، کۆدی سمیت، تەکەر ئەلبێرزی، ئانا کێندرییک، کازی ئەفلیک، کریستۆڤەر مینتس، لاسڵی مان، جێف گارلین، ئێلینا ستریک. یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی وەستاو بوو کە بۆ دروستکردنی ڕوخساری کارەکتەرەکان چاپکەری سێ ڕەھەندی بەکارھاتبێت، ھەروەھا دووەم ئەنیمەیشنە کە بە سێ ڕەھەندی وێنەی گیرابێت.[2] لە فیلمەکە، نۆرمان کوڕێکی گەنجە دەتوانێت پەیوەندی بە تارمایییەکانەوە بکات، ئەرکێکی دەدرێتێ کە کۆتایی بھێنێت بە جادووگەری نەفرەت لێکردن کەتەمەنی ٣٠٠ ساڵە لە شارۆچکەی ″ماساتشوستس″.
پارانۆرمان | |
![]() | |
دەرھێنەر | سام فیڵ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەنانی سەفتنەر |
نووسین | کریس بەتڵەر |
مۆسیقا | جۆن بریۆن |
دەستکاری | کریستۆڤەر موریی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | لایکا |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٧ی ئابی ٢٠١٢ |
ماوەی فیلم | ٩٢ خولاک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٦٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٠٧ ملیۆن دۆلار |
پارانۆرمان بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ لەلایەن «فۆکوس ڤێچەرس» بڵاوکرایەوە،[3] بەشێوەیەکی ئەرێنییانە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانەی بۆکرا.[4] سەرکەوتنی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا بە کۆکردنەوەی ١٠٧ ملیۆن دۆلار لە ھەموو جیھان، ئەمەش لەوکاتەی بووجەی فیلمەکە تەنیا ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو.[5][6] فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ ساڵی خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی بافتا بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن.