پارکینسۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشیی پارکینسۆن (بە ئینگلیسی Parkinson’s Disease) یا PD، یەکەم جار لە ساڵی ١٨١٧دا لەلایەن زانایەکی بریتانیاییەوە، بە ناوی دوکتور جەیمز پارکینسۆن (James Parkinson)، ھاتە ناسین و ھەر بەم بۆنەشەوە ئەم ناوەی لێ نرا. نەخۆشیی پارکینسۆن بریتییە لە لەرە و لاکەی ئەندامەکانی لەش، کە زۆرتر پیران دەگرێتەوە بەڵام لە لاوانیشدا دەبینرێت. بڵاوەی ئەم نەخۆشییە لە ھەموو ناوچەکانی جیھاندا یەکسانە. بە گشتی ئەم نەخۆشییە بەھۆی لەنێوچوونی خانە ڕژێنەرەکانی دوپامینەوە (ماکی بگۆزی دەماری) سەر ھەڵدەدات.