پاریس ھیلتن
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاریس ھیلتن (بە ئینگلیزی: Paris Hilton؛لە دایکبووی ١٧ی شوواتی ١٩٨١)[1] کەسایەتی ژنە مێدیاکار، بازرگان،[2] نمایشکاری جلووبەرگ، گۆرانیبێژ، خانمەئەکتەر و دیجەی ئەمریکییە. ئەو کچە گەورەی کۆنراد هیلتنە، دامەزرێنەری زنجیرە هۆتێلی هیلتن. ئەو لە نیویۆرک سیتی لە دایکبووە، دواتر لە نەوەدەکان ناوبانگی لە کالیفۆرنیا دەرکرد. دواتر لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا دەستی کرد بە کاری مۆدێل، ئەمەش لەگەڵ ئاژانسەکەی دۆنالد ترامپ بوو کە بەناوی ترەمپ مۆدێل مەنجمێنتە.[3]
زانیاریی خێرا پاریس ھیلتن, لەدایکبوون ...
پاریس ھیلتن | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٨١-٠٢-١٧) ١٧ی شوباتی ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ) نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Paris Whitney Hilton |
باوک | Richard Hilton |
دایک | Kathy Hilton |
ھاوسەر | Carter Reum |
خزمەکان | Prinz von Anhalt، Marcus Eberhardt |
خێزان | Hilton family |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
تاوانبار بە | possession of a controlled substance، driving under the influence |
بواری کار | ئەکتەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
ڕەنگی چاو | شین |
بەشداربووە لە | Middle East and Africa Summit 2020، Middle East and Africa Summit 2022 |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
چەشن | مۆسیقای پۆپ |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Warner Bros. Records، Warner Records |
خەڵاتەکان | خەڵاتی توتڕکی زێڕین بۆ خراپترین خانمەکتەر، Golden Raspberry Award for Worst Supporting Actress، Golden Raspberry Award for Worst Screen Couple/Ensemble، Golden Raspberry Award for Worst Supporting Actress، Golden Raspberry Award for Worst Actress of the Decade |
وێبگە | http://www.parishilton.com |
Website account on | Clubhouse |
Represented by | Models 1 |
دایخە
پاریس لەساڵی ٢٠٠٤، کتێبێکی نووسی بەناوی (Confessions of an Heiress)، کتێبەکە بووە پڕفرۆشترین کتێبی نیویۆرک تایمز. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە یەکەم فیلمیدا بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ماڵی مۆم (House of Wax) دەرکەوت.[4] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦، یەکەمین ئەلبوومی خۆی بەناوی پاریس بڵاوکردەوە.[5]