پارێزگای خووزستان
یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای خووزستان (بە فارسی:استان خوزستان) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری ئەھوازە.[1]
پارێزگای خووزستان لە باکووردا لە گەڵ پارێزگای لوڕستان ، لە باکووری ڕۆژھەڵاتدا لە گەڵ پارێزگاکانی ئەسفەھان و چوارمەحاڵ و بەختیاری ، لە ڕۆژھەڵاتدا لە گەڵ پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری و کوھگیلوویە و بویرەحمەد ، لە باشووری ڕۆژھەڵاتدا لە گەڵ پارێزگای کوھگیلوویە و بویرەحمەد ، لە باکووری ڕۆژئاوادا لە گەڵ پارێزگای ئیلام ، لە باشووردا لە گەڵ کەنداوی فارس و لە ڕۆژاوادا لە گەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە. ئیبن بەتوتە (به فارسی: ابن بطوطه) لە گەشتیارەکەیدا دەڵێت: شاری ئیزە کە پێشتر پایتەختی ئەتابکان لۆرە گەورە بوو، لە ئەم پارێزگاکەیە.