پاندای کۆنگ فو
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنگ فو پاندا (بە ئینگلیزی: Kung Fu Panda) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئاکشن و سەرکەشییە، دەرھێنەری فیلمەکە جۆن ستییڤەنسەن و مارک ئۆزبۆنە. ھەروەھا بەرھەم ھێنراوە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشنەوە و پاراماونت پیکچەرز بڵاویکردووەتەوە. مۆزیکی فیلمەکە لەلایەن ئاوازدانەر ھانس زیمر وجۆن پۆڵەوە داڕێژراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان نمایشکرا. داھاتی فیلمەکە لە یەکەم ڕۆژی نمایشکردنی ٢٠٫٣$ ملیۆن دۆلار و لە ھەفتەیەکدا ٦٠٫٢$ ملیۆن دۆلار و کۆی داھاتی ٦٣١٫٧$ ملیۆن دۆلار بوو. ئەستێرەکانی فیلمەکە بریتیین لە جاک بلاک، داستن ھۆفمان، ئیان ماک شاین، ئەنجلینا جۆولی، جاکی شان، لوسی لیو، دەیفید کڕۆس، سێت ڕۆگین.
زانیاریی خێرا کۆنگ فو پاندا, دەرھێنەر ...
کۆنگ فو پاندا | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆن ستیڤنسن مارک ئۆسنبۆنێ |
بەرھەمھێنەر | مێلیسا کۆب |
چیرۆک | Ethan Reiff Cyrus Voris |
ئەکتەران | جاک بلاژ دەستین ھۆفمان ئەنجلینا جۆولی ئیان مکشانی سیت ڕوۆگن لوسی لیو دایڤد کرۆس ڕەندەل دوک کیم جەیمز ھۆنگ جاکی چان |
مۆسیقا | ھانز زیمەر جۆن پۆویل |
وێنەگری سینەمایی | یۆنگ دەک جھون |
مۆنتاژ | کلەیر نایت |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | دریم وۆرک ئەنیمەیشن |
بڵاوکردنەوە | پاراماونت پیکچەرز١ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٣٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٦٣١٫٧ ملیۆن دۆلار |
دایخە