پاپا بێنێدیکتی شازدەیەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆزێپ ڕاتزینگەر ناسراو بە پاپا بێنێدیکتی شازدەیەم (بە لاتینی: Benedictus XVI ; بە ئیتالی: Benedetto XVI ; بە ئەڵمانی: Benedikt XVI. ; لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٢٧ – مردن ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) سەرۆکی کڵێسای کاتۆلیک و دەوڵەتی شاری ڤاتیکان بووە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٠٥ تا دەست لەکارکێشانەوەی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٣. ھەڵبژاردنی بینێدکت وەک پاپا لە کۆنفرانسی پاپا لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕوویدا کە دوای مردنی پاپ جۆن پۆلی دووەم ھات.[1][2]لە ساڵی ٢٠١٣دا کە ئەو کات لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بوو ڕایگەیاند کە تەندروستیی جەستەیی و دەروونییەکەی تێکچووە و بڕیاریدا دەستی لوکار کێشایەوە و بووە یەکەمین پاپا کە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات. رۆژی شەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە کەنیسەی ماتەر ئیکلیژی لە ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد.[3]