پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە
فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Into the Spider-Verse) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٨یە لە دەرھێنانی بۆب پێرسیچێتی و پیتەر ڕامسی و ڕۆدنی ڕۆتمان، لەلایەن کۆمپانیای کۆڵۆمبیا پیکچەرز و سۆنی پیکچەرز بە ھاوبەشی لەگەڵ مارڤڵ بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرزەوە دابەشکراوە.[1] ئەم ئەنیمەیشنە بەشی یەکەمی پاشکۆی سپایدەرمانە لە جیھانی سینەمایی سۆنی، لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە بە «جیھانی جاڵجاڵۆکە» ناسراوە، کە جیھانی ھاوتەریبی ھەیە. سیناریۆی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن فیل لۆرد و ڕۆدنی ڕۆتمانەوە نووسراوە و ئەستێرەکانی وەک جەیک جۆنسۆن، ماھێرشالا عەلی، ھایلی شتاینفیڵد، برایان تایری ھێنری، لەیلا تۆملین، لۆرین وێڵز، کیمیکۆ گلێن، جۆن مولانی، نیکۆلاس کەیج، لیڤ شرایبەر و کریس پاین نووسراون. لەم ئەنیمەیشنەدا مایڵز مۆرالێس وەک چەند کەسێکی تر دەبێتە سپایدەرمان بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ ڕزگارکردنی نیویۆرک لە کینگپین.
پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە | |
---|---|
سەرناو | Spider-Man: Into the Spider-Verse |
بەشێک لە زنجیرەی | Spider-Verse، سپایدەرمان لە فیلم، list of Sony Pictures Animation productions |
بابەتی سەرەکی | Spider-Verse |
پاشکۆ | بێ نرخ |
لەدوای ئەو | Spider-Man: Across the Spider-Verse |
پەخشکەری ڕەسەن | Space Power، Adult Swim، ACME Night |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | ئینگلیزی |
دەرھێنەر | Peter Ramsey، Rodney Rothman، Bob Persichetti |
سیناریۆنووس | Phil Lord and Chris Miller |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | Brian Michael Bendis |
ئێدیتەر | Robert Fisher Jr. |
ئاوازدانەر | Daniel Pemberton |
بەرھەمھێنەر | ئاڤی ئاراد، Amy Pascal، Phil Lord and Chris Miller |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | کۆلومبیا پیکچەرز، Sony Pictures Animation، مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت |
دابەشکەر | گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز، InterCom، ئایتیوونز، سۆنی پیکچەرز |
شوێنی گێڕانەوە | بڕۆکلین |
شوێنی وێنەگرتن | بڕۆکلین |
ڕێژەی ڕووبەر | 2.35:1 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 8.8/10، 97%، 87/100 |
خەڵاتەکان | Annie Award for Best Animated Feature، Hugo Award for Best Dramatic Presentation, Long Form، Academy Award for Best Animated Feature |
کەسایەتییەکان | پیاوی-جاڵجاڵۆکە، مایڵز مۆرایڵز |
چەشنی بڵاوکردنەوە | digital download، ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
هەڵسەنگاندنی ICAA | Not recommended for children under 7 |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | ٦ |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | PG |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category III |
وێبگە | http://www.intothespiderverse.movie |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل |
هەڵسەنگاندنی IGAC | M/6، M/12 |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | بۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر |
ھەڵسەنگاندنی IFCO | PG |
هەڵسەنگاندنی MTRCB | Parental Guidance |
لە ساڵی ٢٠١٤ دەنگۆی دروستکردنی ئەم ئەنیمەیشنە بڵاوبووەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ پشتڕاستکرایەوە و فیل لۆرد و کریستوفر میلەر پەیوەندییان بەم ئەنیمەیشنەوە کردووە. دوای ئەوە لە دوو ساڵی داھاتوودا، ڕامسی و پێرسیچێتی و ڕۆتمان پەیوەندییان بە ئەنیمەیشنەکەوە کرد، دواتر شمیک مۆر و شرایبەر لە نیسانی ٢٠١٧دا بەشدارییان کرد. لۆرد و میلەر دەیانویست ئەنیمەیشنەکە ستایلێکی ناوازەی ھەبێت، کە بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای کاریگەرییە بینراوەکانی کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئیمەیجۆرک و دیزاینی کتێبی کۆمیک بە ئیلھام لە دیزاینەکانی سارا پیکلی، ھاوبەشی دروستکەری مایڵز مۆرالێس بەدەست ھات. فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە بۆناو جیھانی جاڵجاڵۆکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە لۆس ئەنجلۆس نمایشکرا، دواتر لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە فەرمی لە سینەماکانی ئەمریکا کرایەوە. ئەم ئەنیمەیشنە توانیویەتی بە بوودجەی ٩٠ ملیۆن دۆلار، ٣٧٥ ملیۆن دۆلار لە جیھاندا بفرۆشێت، ئەمەش بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنرێت بۆ ئەم ئەنیمەیشنە.[2] ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن ڕەخنەگران و ھەوادارانەوە پێشوازی لێکرا و سەرسام بوون، ڕەخنەگرانیش لە بوارە جیاوازەکاندا ستایشی ئەم ئەنیمەیشنەیان کرد وەک باری دەروونی ئەنیمەیشنەکە، شێوازی وێناکردنی کەسایەتییەکە، نواندنی دەنگی پرۆفیشناڵ، ھێڵی چیرۆکی ناستێریۆتایپ و پێشبینی نەکراو، تراکی دەنگی ناوازە، ئەوان ستایشی نوکتە و شتی تریان کرد و بە باشترین ئەنیمەیشنی سووپەرھیرۆیان ناو برد، و بەباشترین کاری سپایدەرمان کە تا ئێستا دروست کراوە.