From Wikipedia, the free encyclopedia
پیرۆزە، سوورەداڵ (بە ئینگلیزی: Bearded Vulture، بە فارسی: ھما) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان لە تۆرەمەی ھەڵۆیان، کە ھاوشێوەی سیسارگە و لە کوێستانە بەرزەکانی ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ئاسیا دەژی.
ناوی زانستی ئەم باڵندەیە: Gypaetus barbatus، واتە: سیسارگی ڕیشدار.
پیرۆزە لە درێژایی ساڵدا لە شوێنێک دەمێنێتەوە و ھەر وەرزێک دوو ھێلکە دەکا. ئەم باڵندە وەک دیکەی داڵاشەکان کەلاکخۆرە، بەڵام زۆرتر مۆخی ئێسک دەخوا. ئەم باڵندە ئێسکە گەورەکان لە ئاسمانەوە فڕ دەداتە خوارێ تا بشکێ و لەت و کوت بێ؛ ھەندێ جار کیسەڵیش بەم شێوەیە دەخوا.
پیرۆزە وەک لە ناوی دیارە، بەوە بەناوبانگە کە گوایە لەسەر ھەر کەس بنیشێتەوە، بەختەوەری ڕووی تێ دەکا.[2]
پیرۆزە ١٠٠ تا ١١٠ سم باڵایە، زۆرتر وەک ھەڵۆیەکی گەورە دەچێ تا وەک داڵاشێک. باڵی درێژ و تەسک و گۆشەدارە. کلکی درێژ و بۆری تۆخە، پشت و باڵی ڕەشی ئاماڵ بۆرە. سەری ئاماڵ زەردە. دەوری چاو و ئەستوورایی دەنووکی ڕەشە. چەن چڵەمووی ڕەش وەک ڕیش (ڕدێن) لەژێر چەنەی ھاتووە. بەرزگی نارنجی ئاماڵ زەردە و سینگی تەواو نارنجییە. بە باڕی سەر و ملی بۆرە. لە کێوی بەرز و دوورەدەست بە تەنیا دەژی. ھێلانە لە دەشکەوتی سەر ڕەوەزان ساز دەکا.[3]
بۆ ئەم باڵندە لە زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بەکار دێت:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.