From Wikipedia, the free encyclopedia
پێری ئۆجاست ڕێنوار (به فەڕانسەوی: Pierre Auguste Renoir) لە دایک بووی: ٢٥ی شووباتی ١٨٤١ تاکوو ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩١٩، وێنەکێشێکی فەرەنسی بووە و گرنگی بەکێشانی وێنەی دەموچاو و دیمەنەکانی ژیانی گشتی داوە و یەکێک بووە لە وێنەکێشە ئینتیباعیەکان، لە ٢٥ شووباتی ساڵی ١٨٤١ لەفەرەنسا لەدایک بووە، سەرەتا پێش ئەوەی ھونەر بخوێنێ وێنەی لەسەر فەخفوری چینی کێشاوە، زۆربەی کاتیش سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەری کردوە و خوێندنەوەی بۆ وێنەکانی ھونەرمەندە مەزنەکان کردووە. کاتێک کە ئۆجست ڕێنوار لە ساڵی ١٨٦٢ لەپاریس خوێندوێتی چاوی کەوتوە بە ئەلفرێد سیزیلی و فریدریک بازیل و کلود مۆنیە و زۆر کاریگەریان بەسەریەوە ھەبووە و ژیانی ھونەری بەرەو پێشەوە چووە، سەرەتای ژیانی ھونەری وەکو ھەموو ھونەرمەندە بەناوبانگەکانی دیکە زۆر سەرکەوتوو نەبووە، لەساڵی ١٨٦٠ ئەوەندە بێ پارە بووە تەنانەت نەیتوانیوە کەلوپەلی وێنەکێشانیش بکڕێ، یەکەم پێشانگاشی کە لەساڵی ١٨٦٤ کردێوە ھیچ سەرکەوتنێکی بەدەستنەھێناوە، لەساڵی ١٨٧٤ واتا دوای دە ساڵ لەشکتھێنانی شەش وێنەی لە پێشانگای یەکەمی قوتابخانەی الانتیباعیە نمایشکران و خەڵکی وایلێھات بەدوای نەوەکەیدا دەگەڕان و ھەر لەھەمان ساڵدا دوو وێنەی لەگەڵ وێنەکانی وێنەکێشی بەناوبانگ دۆڕاند ڕویڵ لە لەندەن نمایشکراون. ئۆجست ڕێنوار گەشتی بۆ زۆربەی ئەو وڵاتانە کردووە کە واھەستی کردووە لەدڵێوە نزیکن و حەزی کردووە بەچاو بیانبینێت، ساڵی ١٨٨١ گەشتی بۆ جەزائیر و مەدرید و ئیتاڵیا کردووە، ١٥ وێنەی لەماوەی مانگێگدا کێشاوە، ئەو شوێنە دڵرفێنانەی بینیبونی وەکو دڵۆپێ مەرەکەب ڕژانە دەریای حەزێوە و دەستی کرد بە وێنە کێشانی جوانی سروشت، وێنەکانی تێرن بەڕەنگەکان و بەیەکێک لەناودارترین قوتابخانەی ئینتیباعیە دەژمێردرێت و بە ھەزارەھا وێنەی کێشاوە و لەھەموو جیھاندا کڕیاری ھەبووە. ئۆجست ڕێنوار تا دوا ساتەکانی ژیانی دەستی لە وێنەکێشان ھەڵنەگرتووە و لەساڵی ١٩١٩ بۆ دوواجار سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەری کردووە و وێنەکانی خۆی بینیوە کە لەگەڵ وێنەی گەورە ھونەرمەندان ھەڵواسرابوو، ئەو ھونەرمەندانی خۆێندنەوەی بۆ وێنەکانی دەکردن و بەڕێز و گەورەیەوە سەیری دەکردن، ھەر لەھەمان ساڵ و لە ٣ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١٩ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە.
ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیێر ئۆگوست ڕێنوار تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.