پێدرۆ سانچێز
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێدرۆ سانچێز پێرێز کاستێخۆن (لەدایکبووی ٢٩ی شوباتی ١٩٧٢) سیاسەتوانێکی ئیسپانی و سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایە لەوەتەی حوزەیرانی ٢٠١٨وە سانچێز لە ٢٠٠٤وە دەستی بەکاری سیاسی کردووە[1] و لەدوای ئەوەی بەچەن پۆستێکی ئیسپانیا تێدەپەڕێ و وەریان دەگرێ لە ٢٠٠٩، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ نموونە لە ٢٠٠٤ پۆستی ئەندامی ئەنحوومەنی شارێک لە مەدرید، لە ٢٠٠٩ ھەڵدەبژێردرێ بۆ کۆنگرێسی نوێنەرانی ئیسپانیا لە ٢٠١٤ وەک سکرتیری گشتی و پێشرەوی پارتێکی گەورەی ئیسپانیا،[2][3][4][5][6]
ھەرچۆنێک بێت لە ١ی تەممووزی ٢٠١٨ بە پشتگیری ١٨٠ دەنگ لە پارتەکانەوە[تێبینی 1] بووە ھۆی لەکارخستنی حکوومەتی ماریانۆ ڕاجۆی و ھاتنە شوێن و دەستبەکاربوونی حکوومەتی پێدرۆ سانچێز وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسپانیا[7][8] دوایی ئەوە سوێندی یاسایی دەخوات[9] وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەلایەن پاشا فیلیپی شەشەم، لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دەچێتە سەر ئۆفیس[10]