پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦، پێک دێت لەو وڵاتانەی بوونەتە براوەی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی دەیەمی ھاوینە، ١ تا ١٦ی ئابی ١٩٣٦ لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. بەرلین لە ٢٩ەمین دانیشتنی IOC لە ٢٦ی نیسانی ١٩٣١دا توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لە مافی میوانداریکردنی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادەکە.[1]٣٩٦٣ (٣٦٣٢ پیاو، ٣٣١ ژن) ھەزار وەرزشوان لە ٤٩ نەتەوە بەشداریان لە پێشبڕکێکان کرد. وەرزشوانانی ئەڵمانیا پلەی یەکەمیان لە زێر و کۆی گشتی مەدالیاکان بەدەستھێنا[2][3]