پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێنج زنجیرەی فەرمانڕەوایی و دە شانشینەکە ( لە ٩٠٧ تا ٩٧٩ ی زاینی) سەردەمێکی فەرمانڕەوایەتی بوو سەدەی دەیەمی زاینی لەم سەردەما شانشینەکان یەک لە دوای یەک بەسەر یەکتر سەردەکەوتن[1] و کۆتایان بە فەرمانڕەوایەتی یەکتر و گەورەکردنی شانشینەکەی خۆیان دەکرد لەم سەردەمەدا چەندین ویلایەت دامەزرا و رووخێنرا کە سەردەمێکی جەنگی بوو لە مێژووی دێرینی چین ساتی ململانێی دەسەڵاتی نێوان شانشینەکان و زنجیرە فەرماڕەوایەتییەکان بوو[2] بە شێوەیەکی مێژوویی ئەم سەردەمە جەنگیە دوایی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی تانگ لە ٩٠٧ی زاینی دەستی پێکردووە. وە دواتر و دوای ئەوەی زنجیرە فەرمانڕەوایی سۆنگ دادەمەزرێ لەلایەن ژەنەڕال ژاۆ ئیمپراتۆر تایزوی ئیمپراتۆریەتی سۆنگ ھەنگاو بە ھەنگاو بە ماوەی نۆزدە ساڵ تەواوی شانشینەکانی چین یەکدەخاتەوە و دەیخاتە ژێر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ و بەمەش سەردەمەکە کۆتایی دێت.[1]