From Wikipedia, the free encyclopedia
پێوەرەکانی ئاشتی جیھانیی (بە ئینگلیزی: Global Peace Index، بە کورتی: GPI) ھەوڵێکە بۆ پێوانەکردنی ئاشتیی ڕێژەیی وڵاتان و ناوچەکان. بەرھەمێکی پەیمانگای ئابووری و ئاشتییە، و بە ڕاوێژ لەگەڵ تیمێکی نێونەتەوەیی پسپۆڕان و پەیمانگا و ناوەندەکانی توێژینەوە پەرەی پێدراوە، بە ھاوکاری ناوەندی توێژینەوەی ئاشتی و ململانێ لە زانکۆی سیدنی، ئوسترالیا لەگەڵ شیکاری داتاکان لەلایەن ھەواڵگری ئابوورییەوە. یەکەم لیست لە مانگی ئایاری ٢٠٠٧ دەستیپێکرد، بیرۆکەکە لەلایەن بازرگانی ئوسترالی ستیڤ کیلیا و لەلایەن کەسانی وەک دالای لاما، قەشە دێسمۆند توتو، محەممەد یوونس، سەرۆکی پێشووی ئێرلەندا ماری ڕۆبنسن و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جیمی کارتەر پشتگیری کراوە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.