ئامێرێکی سادە From Wikipedia, the free encyclopedia
پێچ یان بورغو (بە ئینگلیزی: Screw) ئامێرێکی سادەیە کە پێکھاتووە لە ڕوویەکی لێژ لوولپێچانە بە دەوری لوولەکێکدا ھەڵکراوە،[1] لە کاتی خولانەوەی پێچەکەدا ھێزێکی بچووک دەخرێتە سەر تەواوی دوورییە درێژەکەی ڕووی لێژی پێچەکە، لەو کاتەدا، پێچەکە ھێزێکی گەورە دەخاتە سەر دوورییەکی بچووک کە پاڵی پێوە ناوە، پێچەکان بەکاردەھێنرێن لە زۆربەی کاتدا وەک ئامێری بەستن و جێگیربوون، ئەگەر بتوانیت پێچێک بکەیتەوە، تێبینیی ئەوە دەکەیت لەڕاستیدا ڕووتەختێکی لێژی زۆر درێژە.[2]
ئەگەر بتوانیت ڕووی لێژی پێچێک بکەیتەوە، تێبینیی ئەوە دەکەیت ئەو ڕووە زۆر درێژە و لارییەکی سادەی ھەیە، ئەوەشت لەیادبێت ھەر کاتێک ڕوویەکی لێژ درێژییەکەی زیاتر بێت لە بەرزییەکەی سوودی میکانیکی گەورەتر دەبێت. ھەروەھا (دەمەوانەی سەر قاپی دۆشاو، مرەبا) ئەوانیش نموونەی پێچن کە سوودی میکانیکی گەورەیان ھەیە.[3][4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.