پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی تورکیا پێڕستێک لە ئەو کەسانەیە کە لەکاتی سازبوونی دەوڵەتی تورکیا تائێستا لە جێگەی سەرۆک کۆماری تورکیا خزمەتیان کردووە. لەدوای شەڕی سەربەخۆیی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣دا، دوازدە سەرۆک کۆمار ھاتوونە سەرکار و بوونیان ھەبووە.
لە یاسای بنەڕەتی تورکیادا سەرۆک کۆمار لە پۆستی سەرۆکی وڵاتەکە و سەرۆکی ھێزە سەربازییەکان ھاتووە. سەرۆک کۆماری تورکیا پێنج ساڵ لە خزمەت دایە. یەک کەس ھەتا دو کەڕەت دەتوانێت سەرۆک کۆمار بێت. لە کاتێکدا سەرۆک کۆمار بە ھۆکارێکی وەکوو نەخۆشی، ڕۆیشتن بە دەرەوەی وڵات، مەرگ، کشانەوە لە خزمەت یان ھەر ھۆکارێکی دیکە نەتوانێت لەسەر کاری خۆی بەردەوام بێت، کۆنترین جێگری سەرۆک کۆمار ھەتا کاتی ھەڵبژاردنی جێگری نوێ جێگەی سەرۆک کۆمار دەگرێتەوە.[1] سەرۆک کۆمار ئەگەر لە ٤٠ ساڵ زیاتر بێت، خوێندنی زانکۆی تەواو کردبێت و چەڵەمەی یاساکانی کاندیدبوونی ھەبێت، لەلایەن خەڵکی تورکیاوە ھەڵدەبژێردرێت.[2]