پێکدادانی شارستانیەتەکان
تیۆرەی ساموئێل پی هانتینگتۆن سەبارەت بە جوگرافیای کەلتووری بڵاوکردۆتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پێکدادانی شارستانیەتەکان تێزێکە کە دەڵێت ناسنامە کلتوریی وئاینیەکانی مرۆڤەکان دەبنە سەرچاوەی سەرەکی ململانێ لە جیهانی دوای جەنگی سارد.[1][2][3][4][5]زانای سیاسی ئەمریکی ساموێل هینتینگتۆن جەخت دەکات کە وا جەنگەکانی داهاتوو لە نێوان وڵاتان نابێت، بەڵکو لەنێوان کلتورەکان دەبێت.[1][6] تێزەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دانراوە لە وانەیەک لە دامەزراوەی پرۆژەی ئەمریکی (بە ئینگلیزی American Enterprise Institution) ، کە دواتر پەرەی پێدراوە لە وتارێکی ساڵی ١٩٩٣ی فۆرەن ئەفێرز بە ناونیشانی <<پێکدادانی شارستانیەت؟>>[7]، وەک وەڵامێک بۆ کتێبیێکی ساڵی ١٩٩٢ی خوێندکاری پێشووی فرانسیس فوکویاما، کۆتایی مێژوو وکۆتا مرۆڤ. هنتینگتۆن دواتر تێزەکەی فراوانتر کرد لە کتێبێکی ساڵی ١٩٩٦ بە ناوی پێکدادانی شارستانیەتەکان ودووبارە بنیاتنانەوەی سیستمی جیهان.[8]
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
چەمکەکە خۆی پێشتر بەکارهێنراوە لە لایەن ئەلبێر کامۆ لە ساڵی ١٩٤٦[9]، وگیریال ژاین لە شیکردنەکەی دەربارەی ناکۆکی ئایۆدیا لە ١٩٨٨[10]، ولە لایەن برنارد لویس لە وتارێک لە ژمارەی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ١٩٩٠ی گۆڤاری مانگانەی ئەتلانتیک بە ناونیشان <<ڕەگەکانی توڕەیی موسڵمانان>>[11] ولەلایەن مەهدی ئەلمەندجرە لە کتێبەکەی بە ناوی "La première guerre civilisationnelle" کە لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە.[12][13] تەنانەت زووتریش، چەمکەکە دەردەکەوێت لە کتێبێکی سالی ١٩٢٦ لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لایەن باسیل ماتیوز: Young Islam on Trek: A Study in the Clash of Civilizations. ئەم دەربڕینە لە <<پێکدادانی کلتورەکان>> وەرگیراوە، کە بەکارهێنراوە لە سەردەمی کۆڵۆنیاڵی وسەردەمە جوانەکە (بە فەڕەنسی Belle Époque).[14]
هەنتیگتۆن دەستیکرد بە بیرکردنەوە بە گەڕان لەناو بیردۆزە جیاوازەکان لە بارەی سروشتی سیاسەتی جیهانی لە ماوەی دوای جەنگی سارد. هەندێک لە بیردۆز دانەر ونوسەران دەیانگوت کە مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی لیبڕاڵی، وئابوریەکەی خاوەن بازاڕی ئازادی سەرمایەدار بوەتە تاکە بەدیلی هێشتراوی ئایدۆلۆژی بۆ وڵاتان لە جیهانی دوای جەنگی سارد. بەدیاریکراوی، فراسیس فوکویاما دەیگوت کە جیهان گەیشتوەتە 'کۆتایی مێژوو' بە شێوەیەکی هیگڵی.
هەنتینگتۆن باوەڕی وابوو لە کاتێکدا کە سەردەمی ئایدۆلۆژیا کۆتایی هاتوە، جیهان تەنها گەڕاوەتەوە کاتێکی ئاسایی کە وا تایبەتمەندە بە پێکدادانی کلتورەکان. لە تێزەکەیدا، پێی وایە کە هێڵی سەرەکی ململانێ لە داهاتوودا بە درێژایی هێڵە کلتوریەکان دەبێت.[15] وەک درێژکردنەوەیەک، ئەو وای داناوە کە بنەمای شارستانیەتە جیاوازەکان، وەک بەرزترین جۆری ناسنامەی کلتوری، سودێکی زۆری دەبێت لە شیکردنەوەی پێشبینی ململانێ. لە کۆتایی وتارەی ١٩٩٣ی فۆڕەن ئەفێرز، <<پێکدادانی شارستانیەتەکان؟>>، هەنتینگتۆن دەنوسێت، "ئەمە (واتە ئەم وتارە) بۆهاندان نیە بۆ ئارەزوکردن لە ململانێی نێوان شارستانیەتەکان. (ئەم وتارە) بۆ ناساندنی بیردۆزێکی ورد لەبارەی ئەوەی کە ئایا جیهان لەوانەیە چۆن دەبێت."
هەروەها، پێکدادانی شارستانیەتەکان، بەگوێرەی هەنتینگتۆن، پێشکەوتنی مێژوو نیشان دەدات. لە ڕابردوودا، مێژووی جیهان بەشێوەیەکی سەرەکی لەبارەی ململانێی نێوان پادشا ووڵات وئایدۆلۆژیاکان بووە، وەک ئەوەی کە لە ناو شارستانیەتی خۆرئاوا بینراوە. بەڵام، سیاسەتەکانی جیهان چۆتە قۆناغێکی نوێوە، کە تیایدا شارستانیەتە ناخۆرئاواییەکان تەنها وەرگری قۆستراوی شارستانیەتی خۆرئاوا نین بەڵکو بوونەتە ئەکتەری گرنگی تر کە لەگەڵ خۆرئاوادا بۆ دانانی شێوە وجوڵاندنی مێژوو.[16]