From Wikipedia, the free encyclopedia
پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ئەلسەلڤادۆر بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا وڵاتی ئەلسەلڤادۆر یەکەمین تووشبووی خۆی پشتڕاست کردەوە. ھەتا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی بارەکانی تووشبوون ٥٢٬٣٨٨ کەس، ژمارەی گیانلەدەستدان ١٬٥٣٠ کەس و ژمارەی تووشبووە چاکبووەکان ٤٦٬٠١٣ کەس بوون. ھەر ھەتا ھەمان ڕێکەوت حکوومەتی وڵاتەکە ھەستاوە بە دەستبەسەرکردنی ٢٬٤٢٤ ھاوڵاتی بە تۆمەتی سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ و لە ماڵەوە مانەوە و لە ڕێکەوتی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا یەکەمین باری گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کرایەوە.[1][2]
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
ڕێکخراوی ئەڵمانی ناحکومی (ڕوونبینی نێودەوڵەتی - Transparency International) ھەستا بە ئاماژەکردن بە وڵاتی ئەلسەلڤادۆر و کۆلۆمبیا وەک نموونەی ئەو وڵاتانەی خاوەنی چەندەھا دۆسیەی گەندەڵی و نارێکی زۆرن لە بەرێوبردن و مامەڵەکردن لەگەڵ پەتا جیھانییەکە لە ئەمریکای لاتینی دا. ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکە لەگەڵ ١٨ دامەزراوەی دیکەی حکومی لەژێر لێکۆڵینەوەدان لەلایەن نوسینگەی داواکاری گشتییەوە.[3]
لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاردا و دوای ڕاگەیاندنی یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتی کۆستاریکا حکوومەتی ئەلسەلڤادۆر ھەستا بە ڕاگەیاندنی ئاگاداریی زەرد (ئاگاداری پلە مامناوەند).
لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاردا دوای ئەوەی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) کۆڤید-١٩ی وەک پەتای جیھانی ناساند، سەرۆک نایب بووکێلی ھەستا بە ڕاگەیاندنی ھەڵپەساردنی تەواوی چالاکییە پەروەردەیییەکان لە قوتابخانە گشتی و تایبەتییەکان دا لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ و پاشان ڕاگەیاندنی باری لەناکاو و باری تایبەتمەند سەرەڕای نەبوونی ھیچ بارێکی تووشبوونی پشتڕاستکراوەی نەخۆشییەکە. لە ١٣ی ئازاردا سەرۆکی وڵات ھەستا بە ڕاگەیاندنی ئاگاداری سوور (ئاگاداری پلە بەرز) و لە شەوی ١٤ی ئازاردا بڕیاری ھەردوو ئاگادارییەکە پەسەند کرا و باری لەناکاو بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ و باری تایبەتمەند بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیەندرا لەگەڵ قەدەغەی سەرتاسەری ھاتووچۆی ھاوڵاتیان.[4][5]
لە ڕێکەوتی ١ی نیسان دا، حکوومەت ھەستا بە دامەزارندنی ٩٦ ناوەندی کەرەنتینە کردن کە بەپێی ماڵپەری فەرمی حکوومەت ٤٬٢٧٦ کەس تێیاندا دەمایەوە. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا دووەمین باری گیانلەدەستدان پشتڕاستکرایەوە کە پیاوەێکی ٨٩ ساڵان بوو.[6]
لە ٢ی نیسان دا ٥ باری تووشبوونی دیکە پشتڕاست کرایەوە و کۆی ژمارەی تووشبووانی وڵاتەکە گەیشتە ٤٦ کەس.
لە ٣ی نیسان دا حکوومەت سێیەمین باری گیانلەدەستدانی پشتڕاستکردەوە کە پیاوێکی ٦٠ ساڵان بوو کە لە ١٤ی ئازاردا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەڕابۆوە.
لە ٤ی نیسان دا یەکەمین دوو باری چاکبوونەوە تۆمارکران کە دوو پیاو بوون یەکێکیان ٣٧ ساڵ و ئەوەی دیکەیان ٤٦ ساڵ بوو.
لە ٦ی نیسان دا سەرۆک بووکێڵی ڕایگەیاند کە کەرەنتینی ناچاریی لە ماڵەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە و ھەروەھا فەرمانی بە ھێزەکانی پۆلیس دابوو کە «تووندتر» بن لە جێبەجێکرنی بڕیارەکان دا.[7][8]
لە ٧ی نیسان دا پێنجەمین باری گیانلەدەستدان پشتڕاستکرایەوە کە پیاوێکی ٦٩ ساڵان بوو لە کەنەداوە گەیشتبووە ناو وڵاتەکە.
لە ٩ی نیسان دا حکوومەت شەشەمین باری گیانلەدەستدانی تۆمارکرد.
لە ١١ی ئازاردا حکوومەت دوو نەخۆشخانەی کردەوە بەمەبەستی وەرگرتنی زیاد لە ٥٠٠ تووشبووی کۆڤید-١٩.
لە ١٥ی نیسان دا (سندوقی دراوی نێودەوڵەتی - International Monetary Fund) پێدانی ٣٨٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بە ئەلسەلڤادۆر پەسەند کرد بە مەبەستی بەھێزکردنی ئەو ناوچانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
لە ٢٢ی نیسان دا ھەشتەمین باری گیانلەدەستدان پشتڕاستکرایەوە کە پیاوێکی ٦٢ ساڵان بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گەیشتبووە وڵاتەکە.
«ناوەندەکانی چواردەورەگرتن» ی سەرۆک نایب بووکێڵی کە ھەزارەھا ھاوڵاتی سەلڤادۆریی تێدا دەستبەسەر و کەرەنتینە کرابوون بۆ ماوەی زیاد لە مانگێک بەبێ بوونی ھیچ پێداچوونەوەیەکی دادگایی و ھەر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی حکوومەتی وڵاتەکە ڕووبەرووی ڕەخنەیەکی توند ببێتەوە لەلایەن چالاکەوانی مافی مرۆڤەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.