From Wikipedia, the free encyclopedia
پێوەرەکانی پەرتبوون [1] (بە ئینگلیزی: Measures of variability) بەو بەھا یان بەو ژمارانە دەوترێت کە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە پێدراوەکان وەسف دەکەن،[2] لە کاتێکدا ڕووکردنە چەق جەخت دەکات لەسەر ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان. پەرتبوون یەکێک لە گرینگترین چەمکەکانی ئامار و مەودا یان مەودای چواریەکی، لێکنەچوون و لادانی پێوانەیی، ناسراوترین پێوەرن لە پێوەرەکانی پەرتبوون.
ھەموو پێوەرەکانی پەرتبوون ژمارەگەلێکی نانەرێنی و ڕاستەقینەن.
مەودا سادەترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی پەرتبوونی پێدراوەکان و بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا. و مەودای چواریەکی یەکسانە بە جیاوازی نێوان، چواریەکی یەکەم و چواریەکی سێھەم و ھێما دەکرێت بە IQR.
ڤاریانس ھێما دەکرێت بە و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە و لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.