زنجیرە مانگای ژاپۆنی From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرتووکی مەرگ (بە ئینگلیزی: Death Note) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرە ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنیی نووسراو لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا، و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاوکرایەوە.[1][2]
پەرتووکی مەرگ DEATH NOTE | |
デスノート ((Desu Nōto)) | |
---|---|
چەشن | شۆنن |
مانگا | |
نووسەر | تسوگۆمی ئۆبا |
وێنەکێش | تاکیشی ئۆباتا |
بڵاوکەرەوە | شوئیشا |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن جەمپ |
وەشانی ڕەسەن | کانوونی یەکەمی ۲۰۰۳ – ئایاری ۲۰۰٦ |
بەرگەکان | ۱۲ |
چیرۆکەکەی باس لە خوێندکارێکی دواناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگامی، کە پەرتووکێک دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە ھێنراوەتە سەر زەوی، بەھۆی ئەو پەرتووکە لایت دەتوانێت ناوی تاوانبارانی جیھان تێیدا بنووسێت و بیانکوژێت. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە و وای لێدێت لایت خۆی بە خواوەند دادەنێت و دەیەوێت جیھان پاک بکاتەوە لە تاوانباران. مردنی ئەم ھەموو تاوانبارە دەبێتە ھۆی سەرنج ڕاکێشانی لێکۆڵەر «ئێڵ» کە دەیەوێت بزانێت ھۆکاری مردنی ئەو تاوانبارانە چین، بەمەش لایت سەرکێشیەکانی درێژتر دەبنەوە.
زنجیرە ئەنیمێکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ دەستی کرد بە پەخشکردن کرد و لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ کۆتایی ھات بە ٣٧ زنجیرە.[3]
باسی کوڕێک دەکات بەناوی (لایت یاگامی) کە ڕۆژێک پەرتووکێکی ھەڵدەگرێتەوە کە لەجیھانی ڕۆح کێشانەوە نێردراوەتە سەر زەوی ، ئەو پەرتووکە ناوی ھەر کەسێکی تیا بنووسرێ ئەوا دوای کەمتر لە خولەکێک دەمرێت، لایتیش دەست دەکات بە نووسینی خراپترین تاوانبارەکانی جیھان لەو پەرتووکە ، بەڵام مردنی ئەو ھەموو کەسە سەرنجی ئێف بی ئای ڕادەکێشێت و بۆیەش لێھاتووترین لێکۆڵەرەەوەی سەر زەوی دێنن بەناوی L تاکو بزانێ کێ لەپشتەوەی ئەو مردنانەوەیە ئینجا بەزمەکە زۆر خۆش دەبێت لەو لیکۆلێنەوەیەدا.
لە ئەپریلی ٢٠١٥ ، ئەوە ڕاگەیاندرا کە ساڵی ٢٠١٦ بەشێکی تر لە زنجیرەکە بڵاودەکراتەوە بەڵام ئەمجارەیان بەشێوەی فیلم دەبێت.[4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.