From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرتووکی ژیان (بە ئینگلیزی: The Book of Life) فیلمێکی خەیاڵی و کۆمیدی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن کۆمپانیای ئەنیمەیشنی فاکس سەدەی بیستەم و ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی ڕیڵ ئێف ئێکس، بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن ئەنیمەیشنی سەدەی بیستەمەوە دابەشکردنی بۆ کراوە. لە نووسین و دەرھێنانی جۆرج ئاڕ. گوتیریز، لە بەرھەمی ئارۆن بێرگەر، براد بووکەر، گیولەرمۆ دێل تۆرۆ، کارینا شولزە. دەنگەکانی فیلمەکە دێگۆ لونا، زۆی سالدانا، چانینگ تاتوم، کریستینا ئەپلگیت، ئایس کیوب، ڕۆن پێرلمان، کەیت دێل کاستیلۆ، بەپێی بیرۆکەی گوتیریز ھەڵبژێردران،[6] چیرۆکەکە باس لەوە دەکات، مانۆلۆ لە ڕۆژی مردووەکان، دەکەوێتە ژیانێکی دیکەوە کە پێی دەوترێت جیھانی لەبیرکراوەکان و ھەوڵدەدات بۆ بەدیھێنانی ھیواکانی خێزانەکەی و ھاوڕێکانی.
پەرتووکی ژیان | |
---|---|
دەرھێنەر | جۆرج ئاڕ. گوتیریز |
بەرھەمھێنەر | |
شانۆنامە |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | گوستاڤۆ سانتائۆللا |
مۆنتاژ | ئەھرین شاو[1] |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | ئەنیمەیشنی فاکس سەدەی بیستەم |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک[2] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[3][4] |
زمان | ئینگلییزی |
تێچوون | $٥٠ ملیۆن[5] |
داھات | $٩٩٫٨ ملیۆن[5] |
فیلمەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە لۆس ئانجلەس نمایش کرا، دواتر لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشێوەیی شانۆ نمایش کرا. فیلمەکە پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن. داھاتی فیلمەکە ٩٩ ملیۆن دۆلار بوو، و تێچوەکەیی ٥٠ ملیۆن دۆلار بوو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.