From Wikipedia, the free encyclopedia
پەرویز شەھریاری بیرکار، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان، و چالاکی سیاسیی ئێرانییە. ساڵی ١٣٠٥ی ک.ھ لە شاری کرمان لەدایکبوو. باوکی وەرزێڕێکی سادە بووە و دوای مردنی، ئەرکی بەڕێوەبردنی بنەماڵە کەوتە سەر ئەستۆی دایکیەوە. سەرەتا لە شاری کرمان خوێندوویە ھەتا ساڵی ١٣٢٣ی ک.ھ. پاشان ڕوو دەکاتە تاران و لەوێ لە زانکۆی تاران بیرکاری دەخوێنێ. کاتێک کە تەمەنی تەنیا نۆزدە ساڵان بووە دەبێ بە ئەندامی حیزبی توودەی ئێران و دواتر دەکەوێتە زیندانەوە. لە زینداندا فێری زمانی ڕووسی دەبێ و دوایی گەلێک پەرتووکی بیرکاری لە زمانی ڕووسیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی فارسی. پەرویز شەھریاری خزمەتێکی زۆری بە گەشەی بیرکاری لە ئێران کردووە.
لە ڕۆژی ٢٢ی گوڵانی ساڵی ١٣٩١ی ک.ھ و لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەرویز شەھریاری تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.