پەیمانی کۆمەڵایەتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیمانی کۆمەڵایەتی بریتییە لە گرنگترین ئەو تیۆرییە فەلسەفییانەی کە لێکدانەوەی بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵگە و بنیاتنانی دەوڵەت و ژیانی مرۆڤایەتی کردووە، بەو مانایەی کە دەوڵەت و کۆمەڵگە بەرەنجامی پەیمانی کۆمەڵایەتین.[1][2] ئەم تیۆرە لە سەردەمی ڕووناکبیری پەرەی سەند. بنەمای ئەم تیۆرە لەسەر ئەوەیە کە مرۆڤ پێش دروستکردنی دەوڵەت و ڕێکخراوی سیاسی ژیانی ئاسای ھەبووە و ھیچ سیستمێکی سیاسیی نەبوو و یاسای و دەستوورێک نەبوو کە ژیان ڕێک بخات بەڵکو یاسای سروشتی و کردار و ڕەفتارەکانی مرۆڤ ھەبوو، کە ھەر کەس ژیانی تایبەتی خۆی.
ئەم تیۆرە لە لایەن کەسانێکی جیاواز گەنگەشە و ھەلێنجراوی بۆکراوە لەوانە ھوگۆ گرۆتیوس (١٦٢٥)، تۆماس ھۆبز (١٦٥١)، ساموێل ڤەن پوفەندرۆف (١٦٧٣)، جۆن لۆک (١٦٨٩)، ژان ژاک ڕوسۆ (١٧٦٢)، ئیمانوێل کانت (١٧٩٧)، پێیان دەوتریت ھاوەڵانی پەیمانی کۆمەڵایەتی و ھەریەکێکیان بە جۆرێکی جیاواز باسی تیۆرەکەی کردووە.