چیاکانی سولەیمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
چیاکانی سلێمان (پشتۆ:) درێژکراوەیەکی باکوور-باشوورە لە سیستەمی چیایی باشووری ھیندوکوش لە ئەفغانستان و پاکستان ئەم چیایانە پێکھێنەری قەراغی ڕۆژھەڵاتی تەختەی ئێران و لێواری باکووری ڕۆژھەڵاتی تەختەی بەلووچستان. دەکەونە ناوچەکانی زەبول و قەندەھار و لۆیە پەکتییەی ئەفغانستان و لە پاکستانیش لە بەشی باکووری پارێزگای بەلووچستان و چەند ناوچەیەکی باشووری ڕۆژاوای خیبەر پەختۆنخوا و پەنجە درێژ دەکەنەوە ھاوسنووری چیای سلێمان لە باکوور، کوێستانی وشکی ناوەندی ھیندوکوشن، کە بەرزایییەکانیان تا ٣٣٨٣ مەتر درێژ دەبێتەوە، لە ڕۆژھەڵاتشەوە دەشتای دۆڵی ڕووباری ئیندۆسن لەگەڵ چیاکانی کێرتار لە باشووری پاکستان، ئەو شتانە پێکدەھێنن کە بە پارێزگای جیۆلۆجی سلێمان- کیرتار ناسراون.[1]
چیاکانی سولەیمان | |
---|---|
زنجیرەچیا | هیندۆکوش |
وڵات | ئەفغانستان، پاکستان |
پۆتانی شوێن | ٣٠°٣٠′٠″N ٧٠°١٠′٠″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٣٬٤٨٧ مەتر |
ناسراوترین لووتکە لە چیاکانی سلێمان، لووتکەی دووانەکەی تەختی سلێمانە بە ٣٤٨٧ مەتر کە دەکەوێتە نزیک دێرەی ئیسماعیل خان لە پاکستان، نزیکە لە سنووری ھەردوو ویلایەتی باشووری، بەرزترین لووتکە ھەرچۆنێک بێت زەرگون غەرەیە بەبەرزی ٣٥٧٨ مەتر لە نزیک کویتەی پاکستان بەرزترین لووتکەی دواتر لە پارێزگای بەلووچستان گردی خەیلەفاتە بەبەرزی ٣٤٧٥ مەتر کە دەکەوێتە ناوچەی زەیراتی پاکستان و بە دارستانی زەیرات جونیپەر بەناوبانگە و داری ماکرۆپۆدای جونیپەری تێدا گەشە دەکات.[2]