From Wikipedia, the free encyclopedia
چیڕۆکی تاوانی ئەمەریکی (بە ئینگلیزی: American Crime Story) زنجیرە درامایەکی ژیانامەیی و تاوانکاری ڕاستەقینەیە کە درووست کراوە لەلایەن ( سکۆت ئەلێکساندەر، لارا کارزوسکی).
زنجیرەکە لە کەناڵی (FX)ی ئەمەریکی پەخش دەکرێ وا بریارە یەکەم ئەڵقەی بە پاییزی ٢٠١٥ پەخش بکرێت.
زنجیرەکە وەکو زنجیرەیەکى تەلەڤیزیۆنى وێژەیی تەماشا دەکرێت، چیرۆک و بەسەرهاتى هەر وەرزێکى جیاوازە لە وەرزەکانیترى، کاراکتەر و بەسەرهاتەکانیان خاڵی سەرەتا وکۆتاییان هەیە. وەرزی یەکەمی دراماکە باسی کەیسە بەناوبانگەکەی یاریزانی بەیسبۆڵ ئۆجەی سیپمسن دەکات ، کە بە تاوانی کوشتی هاوسەرەکەی تاوانبار کرابوو دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ناپاکی لێکردبوو و زۆربەی ئەمەریکایەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو بە دادگاییکردنەکەی. هەندێک دەڵێن ئۆجەی بێتاوان بووە و هەندێک دەڵێن ئۆجەی هاوسەرەکەی کوشتووە چونکە نەیتوانیوە لە ناپاکی ھاوسەرەکەى خۆشبیت؟ بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی کە باشترین پارێزەرکانی ئەمەریکای گرتبوو توانی ئازاد بێت، پێدەچێت وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ئەم ڕووداوە شی بکاتەوە.
چەشن | تاوانکاری ڕاستەقینە |
---|---|
دانەر | سکۆت ئەلێکساندەر لارا کارزوسکی |
ئەکتەران | کوبا گودینگ جی جونیۆر سارا پاولسن جۆن تراڤۆڵتا داڤید سچویمەر کورتنی بی ڤاینس جوردانا بیرویستیر سەلما بلێر |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | راین مۆرفى |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | 20th Century Fox Television |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | چیرۆکی ترسی ئەمریکی |
دەرهێنانی زنجیرەکە لە مانگی مایۆی ٢٠١٥ دەستی پێکردووە لەشاری لۆس ئەنجلسدا، لە دەرهێنانی رایین مورفییە. وا بریارە لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٥ پەخشى یەکەمی لە کەنالی FX بەخش بکرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.