چەنگاڵ
پێداویستی خواردن / From Wikipedia, the free encyclopedia
[1]چەنگاڵ، چنگاڵ یان چەتاڵ ئامرازەکی ناو ماڵە بەکاردێ بۆ نان خواردن یان ئامادەکردنی خواردن. بۆ یەکەم جار لە باکووری ئیتاڵیا پەیدابوو پاشتر گەیشتە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا.[2] چەنگاڵ لە دوو سەر بۆ چوار سەر پێکدێت. چەنگاڵ لە ماددەی کانزایی و ھەشیانە لە ماددەی پلاستیکی دروستدەکرێت کە ئەوەی کۆتاییان یەک جار بەکاردێت و فڕێدەدرێت. چەنگاڵ ھەیە لە زێڕ یان زیو دروستدەکرێت کە ئەوانە نرخیان گرانە.