ڕاتاتویی (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاتاتویی (بە ئینگلیزی: Ratatouille) فیلمێکی کۆمێدیی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەریی ئەمریکیی ٢٠٠٧ە، کە لەلایەن پیکسار بەرھەمھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاو کراوەتەوە. ھەشتەمین فیلمی پیکسارە و لە نووسین و دەرھێنانی براد بێردە. لە ٢٠٠٥ جان پینکاڤا گرتییە دەست، و لە بەرھەمھێنانی براد لویسە، لە بیرۆکەی بێرد، پینکاڤا و جیم کاپوبیانکۆیە. ناونیشانی فیلمەکە ئاماژە بۆ خواردنێکی فەڕەنسی دەکات بە ناوی ڕاتاتویی، کە لەکۆتاییی فیلمەکەدا خواردنەکە پێشکەش دەکرێت، ھەروەھا ئاماژە بە جۆریی ئاژەڵەکە، مشکێک کە کەسایەتیی سەرەکییە لە فیلمەکە دەکات. چیرۆکەکە باس لەوە دەکات کە مشکێک بە ناوی ڕیمی کە خەون بەوە دەبینێت ببێتە چێشلێنەر و ھەوڵ دەدات ئامانجەکەی بە یەکگرتن لەگەڵ کەناسی ڕێستۆرانتەکەی پاریس بپێکێت.
زانیاریی خێرا ڕاتاتویی, دەرھێنەر ...
ڕاتاتویی | |
---|---|
![]() پۆستەری سینەمایی | |
دەرھێنەر | براد بێرد |
بەرھەمھێنەر | براد لویس |
شانۆنامە | براد بێرد |
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | مایکڵ جیاچینۆ |
وێنەگری سینەمایی |
|
مۆنتاژ |
|
بڵاوکردنەوە | ستۆدیۆیی واڵت دیزنی وێنە جوڵاوەکان |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١١١ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥٠ ملیۆن[1] |
داھات | $٦٢٠٫٧ ملیۆن[2] |
دایخە