From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕوش ھەشانا (بە عیبری: רֹאשׁ הַשָּׁנָה) کە بە مانای "سەری ساڵ"[1] دێت ساڵی نوێی عیبریە. ناوەکەی لە کتێبی پیرۆزی عیبریدا، یەوم تڕوایە، کە بەمانای ڕۆژی ئاگاداری و ھاوارکردن دێت. ئەم ڕۆژە یەکەمین ڕۆژە لە زنجیرە پشووەکانی جولەکەدا.
ڕۆش ھەشانا | |
---|---|
ناوی فەرمی | Rosh Hashanah |
ناوی تر | سەری ساڵی جووەکان |
دەگێڕدرێ لەلایەن | جوو |
جۆر | عیبری |
دەستپێکردن | دەستپێکی یەکەم ڕۆژی تەشریە |
کۆتاییھاتن | کۆتایی دووەم ڕۆژی تەشریە |
بۆنە | بیستنی دەنگی شۆفار و بیرکردنەوە لە تاوانەکان. |
جولەکەکان لە سەرانسەری جیھاندا وەک سەری ساڵی نوێی عیبری ئاھەنگ دەگێڕن. ئەم جەژنە ھاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی مانگی تەشریە کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لە پەرستگاو شوێنە پیرۆزەکانیان نوێژ و سروتی ئایینی تایبەت بە خۆیان دەکەن. شوێنکەوتووانی لەم ڕۆژەدا بیر لە کردەوەکانیان دەکەنەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و داوای لێخۆشبوون دەکەن، ئەگەر ھاتوو ھەستیانکرد کارێکی ھەڵەیان ئەنجامداوە. جگە لەوەش بیر دەکەنەوە لە کارە لە ھەرە لە پێشینەکانی ژیانیان، کە دەبێت لە ساڵی نوێدا کام کارەیان لە پێش ھەموویانەوە ئەنجام بدەن. لەم جەژنەدا زۆربەی خێزانە جولەکەکان ڕوودەکەنە پەرستگاکان بۆ نوێژخوێندن و سروت و پاڕانەوەی تایبەت بە خۆیان.
سەری ساڵی عیبری لە وەرزی پایزدا دەست پێ دەکات، نەک وەک سەری ساڵی زایینی کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی کانوونی یەکەم دەست پێ دەکات. جەژنی ڕوش ھەشنا ئاھەنگ گێرانە بە دروستبوونی جیھان، بۆیە پەیوەندارە بە بیرۆکەی سەرەتایەکی نوێ. ڕۆژمێری جولەکەکان بە ھەمان شێوەیەکی ڕۆژمێری کۆچی پشت بە سوڕانەوەی مانگ دەبەستێت، بۆیە جیاوازە لە ڕۆژمێری زایینیدا کە پشت بە ڕۆژ دەبەستێت.[2]
ھەر بەو بۆنەیەوە جولەکان خواردنی تایبەت ئامادە دەکەن، وەک قاشی سێو لە ھەنگوین ھەڵدەکێشن و دەیخۆن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە دەستپێکردنی ساڵی نوێ ساڵێکی خۆش بێت بۆیان.
ھەروەھا خێزانە جولەکەکان لەو ڕۆژەدا ھەنار لەسەر سفرەکەیان دادەنێن کە لەو بڕوایەدان ٦١٢ دەنک ھەناری تێدایە، وەک ئاماژەیەک بۆ ژمارەی وەسێتەکانی شەریعەتی جولەکە کە پێویستە ھەموو ھاوڵاتییەکی جولەکە پابەند بێت پێیانەوە.
لە ئایینی جولەکەدا، ئەم ڕۆژە پەیوەندی ھەیە بە بیرۆکەی ڕۆژی دواییەوە، بەشێوەیەک جولەکەکان لەو بڕوایەدان پەروەردگار کارە چاکەکانیان کێشانە و پێوانە دەکات کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە، کارە خراپەکانیشیان بە ھەمان شێوە، ھەر ئەویش بڕیار دەدات لەسەر ١٢ مانگی داھاتوویان.
لەم ڕۆژەدا، ژمارەیەک لە جولەکان فوو دەکەن بە ئامیرێکدا کە بە شوفار ناسراوە و لە قۆچی ئاژەڵ دروستکراوە، کە بە یەکێک لە کۆنترین ئامێرە موزیکە کۆنەکان دادەنرێت لە جیھاندا.
فوکردن بەو قۆچی ئاژەڵەدا ئاماژەیە بۆ ئەو بەرانەی کە پێغەمبەر ئیبراھیم کردیە قوربانی لە بری کوڕەکەی ئیسحاق بە گوێرەی بیرو باوەڕی جولەکە و ئیسماعیل بە گوێرەی بیرو باوەڕی ئیسلامی، وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ فەرمانی خودا و ئەو خەونەی کە بینیبووی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.